ئەنجومەنی باڵای سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەتان پێشکەش بێ
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی یازدەهەمی حیزبەکەتان گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان لە خەبات و تێکۆشانی بێوچانتان بۆ بە ئاوات دەخوازین .
وێڕای پیرۆزبایی گەرمی خۆمان و هیوادارین سەرکردایەتی نوێی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان،یەکخستن و یەکڕێزی و هاوئاهەنگی و هادەنگی ناو ماڵی کورد بکەنە ئەولەویەتی بەرنامە و تێکۆشانیان، چونکە تاکە ڕەمزی سەرکەوتنی گەلەکەمان لە تەبایی و یەکڕیزی دایە.
دەستەی سەرۆکایەتی
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی
٦ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی