پێنتاگۆن: هێزەکانی داعش گەیشتۆتە کەمترین ڕێژەی خۆی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا

0
811

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئانتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی خاکەلێوە لە کۆبوونەوەی پرسیار و وڵامی کۆنگرەی ئەمریکادا گوتوویەتی: “بەراوردمان ئەوەیە کە بە لەو کاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە چاوەدیری و سەرژمێری هێزەکانی داعش دەکەین، ئەژماریان گەیشتۆتە کەمترین ڕێژەی خۆی”.

بلینکێن کەم بوونەوەی ڕێژەی شەڕکەرانی داعشی گەڕاندۆتەوە بۆ گوشاری هەمە لایەنەی سەربازی و مەجازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

 هاوکات لەگەڵ وتەکانی بلینکن، ڕابێرت وۆرک، جێگرێکی تری وەزیری بەرگری ئەمریکا بە هەواڵنێرانی گوتووە کە ئەرتەشی ئەمریکا بۆ یەکەم جار کەڵکی لە “بۆمبە سایبێریەکان” بە دژی ئەو هیزانە کە بە “حکومەتیئیسلامی” ناسراون، وەرگرتووە.

بەپێی قسەکانی وۆک، هاوپەیمانیی بە ڕێبەری ئەمریکا، لە زەوی و ئاسمان و فەزای مەجازییەوە خەریکی هێرش کردنە سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش ـە و کەڵک لە سەرجەم تواناییەکانی خۆی لەم بارەوە وەردەگرێ.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای پایەگایەکی سەربازیی لە کولوادۆر، بە هەواڵنیرانی گوتووە :”هیزەکانی داعش لە ژێر گوشارێکی زۆر دان. لە شەش مانگی ڕابردوودا، هێرشمان کردبێتە هەر کام لە پایەگا و شوینەکانیان، شکستمان داون، هەڵاتوون و ڕۆیشتوون”.

تا ئێستا رێژەیەکی دیاریکراو لە ئەکمانی شەڕکەرانی داعش بلاو نەبۆتەوە. بە پێی گریمانەی سی ئای ئەی لە ساڵی ٢٠١٤ لە نێوان ٢٠ تا ٣١ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ناو داعش بوونی هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.