Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پێشمەرگەیەکی حدکا پاش کێشانئ ٢٠ ساڵ ئەشکەنجە و زیندان، ئازاد کرا

پێشمەرگەیەکی حدکا پاش کێشانئ ٢٠ ساڵ ئەشکەنجە و زیندان، ئازاد کرا

0
1097

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد،عەلی ساڵحی یەکێک لە بە پێشینەترین زیندانیانی سیاسیی کورد، پاش ٢٠ ساڵ ڕاگیران لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا و پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ناوەندی رۆژی کورد، عەلی ساڵحی، کوڕی محەمەد ساڵح و خەڵکی روانسەر، کە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو، سەرئەنجام پاش ٢٠ ساڵ زیندانی و ئەشکەنجە، لە زیندان ئازاد کرا.

عەلی ساڵحی هاورێ لەگەڵ محەمەد مورادی ٢٠ سال پێش ئیستا لە گوندی “پەسێ”ی سەربە شاری لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و لەو ماوەیەدا لە مافی مەرەخەسی (مۆڵەتی سەردان) بێبەش بوون.

ئەو دوو چالاکە سیاسییە کوردە بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیراندا و هەروەها تۆمەتی بەشداری کردن لە شەڕ بە دژی سوپای پاسداران بە ٢٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

محەمەد مورادی، عەلی ساڵحی، والی دروودی و عومەر ئیمامی لە دادگای ئینقلابی کرماشناندا بە شێوەیەکی هاوبەش دۆسیەیەکی هاوبەشیان بۆ کرایەوە و بەرەوڕووی حوکمی ناعادڵانەی دادگای ئینقلاب بوونەوە.

والی دروودی و عومەر ئیمامی هەرکام بە تاوانی ئەندامەتی لە عیزبی دێمۆکراتدا و تۆمەتی شەڕی چەکدارانە بە دژی حکوموەتی ئیسلامی بە زیندنای هەتا هەتایی حوکم دران.

ئەو چوار زیندانییە سیاسییە کوردە ساڵی ١٣٧٧ لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشانەوە بۆ زیندانی شاری یەزد دروو خرانەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەمریکا پاپۆڕیکی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی حکوومەتی ئێرانی زەوت کرد
بابەتی دواترکۆمەڵێک لە بەسیجیەکانی ورمێ چەکەکانیان دانا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان