په‌سه‌ند كردنی بڕیارنامه‌ی دژی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

0
827

ڕۆژی كورد :
ئه‌نجۆمه‌نی كۆمه‌ڵگای گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ك، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیعدام و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ وڵاتی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد. ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ بۆ ئه‌م بڕیارنامه‌ ئه‌ڵێت : مافی مرۆڤ وه‌كوو ئامێر و كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌ كار هاتووه‌، هاوكات ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م بڕیارنامه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرینگ ده‌زانێت.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١٤ی نوامبر ئه‌نجۆمه‌نی سێهه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ ٨٤ ده‌نگی هاوڕا و ٣٠ ده‌نگی  نه‌یار و ٦٦ ده‌نگی بێ لایه‌ن به‌ ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌ك، پێشێلكاری به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌وانه‌ ئێعدامی مێرمنداڵان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد. ڕه‌شنووسی ئه‌م بڕیارنامه‌ ئه‌مساڵ هاوكات له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كانادا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌نجۆمه‌نی سێهه‌می كۆمه‌ڵگای گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراوی ده‌وڵه‌تی كانادای په‌سه‌ند كرد كه‌ به‌ پێی ئه‌و بڕیارنامه‌ دۆسیه‌ی مافی مرۆڤی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ش سه‌رئاوه‌ڵا ده‌مێنێته‌وه‌.
ئۆسترالیا، كانادا، ئاڵمان، فه‌نلاند، نۆروێژ، بریتانیا، ئامریكا، نیووزیله‌ند، فه‌ڕانسه‌، یوونان، ژاپۆن و كۆریای باشوور تێكڕای ئه‌و وڵاتانه‌ بوون كه‌ له‌ گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنی بڕیارنامه‌ی مه‌حكووم كرانی ڕژیمی ئێران هاوده‌نگ بوون. هاوكات وڵاتانی ڕووسیه‌، ئه‌فغانستان، كۆریای باكوور، كۆبا، چین، پاكستان، عۆممان، سووریه و عێراق له‌ گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنی بڕیارنامه‌كه‌ ناته‌با بوون. ٦٦ ولاتی دیكه‌ش وه‌كوو قه‌ته‌ر، كوویه‌ت و مه‌راكیش ده‌نگی بێ لایه‌نییان به‌ په‌سه‌ند كردنی بڕیارنامه‌كه‌ ڕاگه‌یاند. بڕیارنامه‌ی كۆمه‌ڵگای گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ پشت به‌ستن به‌ ڕاپۆرته‌كانی “جاوید ڕه‌حمان”، شرۆڤه‌كاری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری ئێران ئاماده‌ كراوه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئه‌ردۆغان ئه‌ڵێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پاتریۆتی ئامریكایی ده‌سبه‌رداری سیسته‌می “ئێس٤٠٠”ی ڕووسی نابین
بابەتی دواترتوركیه‌ ئه‌ندامێكی ئامریكایی داعیش ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.