پسپۆڕانی ڕووسی: ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌بێت

0
587

بە پێی ئەو هەوالەی کە لە باس نیوز بلاو بۆتەوە، ڕۆژنامه‌ی”ئیزڤیستیا”ی ڕووسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بووه‌، به‌بیانوی شه‌ڕی داعشه‌وه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌نوسێت: ” ئه‌گه‌رچی كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌بیانوی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام پسپۆڕان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوێ:ه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی”.

ئه‌مریكا له‌نزیكی مه‌خمور بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵدا كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی تێدایه‌.

به‌گوته‌ی”فیتشلاف ماتۆزۆف” دیپلۆماتی ڕووسی، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ ئامانجه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌، به‌ڵام ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ ته‌نها بریتی نیه‌ له‌شه‌ڕی داعش.

ئه‌و دیپلۆماته‌ی پێشووی ڕووسیا ده‌ڵیت: ” ئه‌مریكاییه‌كان به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌چن، دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه‌ش له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانی سوریا، هه‌بوونی هێزه‌كانی مارێنز له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌بارزانی ئاراسته‌ی ئه‌مریكای كرد بۆ پشتیوانی كردنی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌ڕژێنه‌ ئه‌و خانه‌یه‌وه‌.. واته‌ ئه‌مریكا به‌ئاشكرا شه‌ڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌ كاری جیاوازی هه‌یه‌، دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه‌یه‌ش هیچ نیه‌ جگه‌له‌ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه‌دا”.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا قایل بووبێت به‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ پسپۆڕان پێیان وایه‌ ئیداره‌ی ئۆباما بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌ ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی هه‌رێمی كوردستانی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەد مامۆستاو خوێندکاری کورد بەرەوڕوی دەرکران و دەستبەسەرکران بوونەتەوە
بابەتی دواترخالید عەزیزی: کورد ناتوانێ حکومەتی کۆماری ئیسلامی برووخێنێ

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.