Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور پارلمانی ئورووپا: کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پارلمانتارانی باکووری کوردستان له‌ پارلمانی یه‌کێتی ئورووپا ڕێکخرا

پارلمانی ئورووپا: کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پارلمانتارانی باکووری کوردستان له‌ پارلمانی یه‌کێتی ئورووپا ڕێکخرا

0
1038

ئەمڕۆ ٨ی مارس کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانی بۆ سێ ئەندام پەرلەمانی یه‌کێتی ئورووپا و بە میوانداری دوو ئەندام پەرلەمانی باکووری کوردستان رێکخرا.
بۆ تاوتوێ کردنی بابه‌تی ڕەوشی باکوری کوردستان. سێ ئەندام پەرلەمانی یه‌کێتی ئورووپا دوای سەردانـێکی سێ رۆژی بۆ تورکیا و، بینینی رەوشەکە باسیان لە بارودۆخی هاوڵاتیانی کورد کرد لە تورکیا.
عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری باکووری کوردستان، باسی ئه‌و پێشێلکاریانە کرد کە تورکیا “بەناوی شەڕی تیرۆرەوە و دەیکات” و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی مەدەنی بونەتە قوربانی. هەروەها دوای لە پەرلەمانی ئورووپا کرد بە فەرمی وەفدێك بنێرن بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ناوچە کوردیەکان و وتی “هاتنی وەفدی فەرمی پەرلەمانی ئورووپا سودی دەبێت و گوشار دروست دەکات لەسەر تورکیا بۆ وەستاندنی کارەکانیان.”
بایدەمیر لە کۆنفرانسەکەدا وتی: ڕەوشی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرەو خراپتر چووە و حکومەتی تورکیا ‌هێزی سەربازی بەکارهێناوە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی. هەروەها وتی “هێرشی سەر هاوڵاتیان و کارەکانی حکومەتی تورکیا بەناوی شەڕی دژی تیرۆرەوە دەکرێت، بەڵام ئەوان هەموو ئەوانە بە تیرۆریست هەژمار دەکەن و دەیانکوژن. حکوومەتی تورکیا سەرجەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و، لە جزرە و دیاربەرکر و ناوچەکانی دیکە.
هەروەها میدیاکانیش سزادراون کە هەوڵی گواستنەوەی ئەم ڕووداوانەیان داوە.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووژنی کورد بندەستی دوو بەرەی پیاوی کورد و دەوڵەتی داگیرکەرە/وتووێژ بە بۆنەی ٨ی مارس
بابەتی دواترفه‌رانسه‌: که‌مپێکی نوێ بۆ په‌نابه‌رانی کورد له‌ کاله‌ ده‌کرێته‌وه‌

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان