Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ٥٨ گوندی شارستانی “سونقۆر” ئاوی خواردنەوەی پاکیان نییە

٥٨ گوندی شارستانی “سونقۆر” ئاوی خواردنەوەی پاکیان نییە

0
1263

ڕۆژی کورد: شارستانی “سونقۆری کۆلییایی”  لە پارێزگای کرماشان کە ٢١٦ گۆندی هەیە، لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی و سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ زایینی، پاش نزیکەی ٣٧ ساڵ دەسەڵاتداری کۆماری ئێسلامی ئێران، بە پێ وتەی خۆدی بەرپرسانی حکوومەتی پارێزگای کرماشان،  ٢٧ لەسەدی گوندەکانی ئەو شارستانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاوی خواردنەوەی پاکیان نییە.
فەرمانداری شارستانی سونقۆری کۆلیایی لە پارێزگای کرماشان لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەرییە حکومەتیەکانی کۆماری ئێسلامی ڕایگەیاند کە ٢٧ لەسەدی گوندەکانی شارستانی “سونقۆری کۆلیایی”  ئاوی خواردنەوەی پاک و تەندرووستیان نییە.
عەلیرەزا ئیزەدی فەرمانداری شارستانی “سونقۆری کۆلیایی”،  لە کۆبوونەوەی شۆرای ئیداری و کۆمیتەی بەرنامەرێژی شارستانی سونقۆر کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی لە فەرمانداری ئەو شارە بەڕێوەچوو، باسی لە کەماسی و کێشەی ئابووری و کشتوکاڵی کرد و بەشێکی زۆری پرۆژەکانی حکومەتی لەو شارستانە بە ناسەرکەوتوو لەقەڵەم دا.
بە پێ کۆمەڵێک ئامار و داتای ناوەندە فەرمییەکانی حکومەتیی لە پارێزگای کرماشان، شارستانی سونقۆری کۆلیایی کە یەکێک لە ناوچە مێژوویی و ناوەندەکانی شارستانییەت و کەونەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە ئەژمار دێت، بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و تەرخان نەکردنی بوودجەی پێویست، پیشەی توریستیی بە گشتی نزیک لە داڕمانە و  لە بەشی پیشەیی و بەرهەمهێنانیش تووشی قەیران هاتووە و بەشێکی زۆری ناوەندە پیشەییەکانی شارستانی سۆنقۆر داخراون.

شارستانی سونقۆری کۆلیایی لە پارێزگای کرماشان
شارستانی سونقۆری کۆلیایی لە پارێزگای کرماشان

یەکێکی تر لە کێشە سەرەکییەکانی شارستانی سونقۆری کۆلییایی، سەرەڕای هەبوونی ڕووبار و کانیاوی زۆر و بەنداو، نەبوونی سیستمی دابەشکردنی ئاو لە بەشی کشتوکاڵی شارستاندایە و تەنانەت بە پێ پرۆژەییەکی دەوڵەت لە ساڵی ١٣٩١ کە بڕیار بوو ٥ هەزار و ١٠٠ دۆنم لە زەوییەکانی نزیک لە بەنداوەکان لە شارستانی سونقۆر بە سیستمی ئاودارینی بارانی رێکبخرێنەوە لە ساڵی ٩٢ هەتا ئاستی ٣ هەزار و ٧٠٠ دۆنم کەمکرانەوە و لە ساڵی ٩٤یش تا ئاستی هەزار و ٢٠٠ دۆنم کەمکراییەوە و تەنانەت هەتا ئێستاش ئەو بڕە کەمەش جێبەجێ نەکراوە.
یەکێکی تر لە پرۆژە شکستخواردووەکانی حکوومەتی لە شارستانی سونقۆری کۆلییایی پاڵاوگەی ئاوی شارە، کە ئەویش بە هۆی نەبوونی بوودجە و قەرزداربوونی کرێکاران و گەندەڵی بەڵێندەران، سەرەرای ئەوەی کە بڕیار بووە لە ساڵی ١٣٩٣ کۆتایی پێ بێت، هەتا ئێستا ١٨ لەسەدی پرۆژەکە جێ بەجێ کراوە.

شارستانی سونقۆری کۆلیایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێش بە بڵاو بوونەوەی دوو گۆڤاری کوردی لە ورمێ و ماکۆ گیرا
بابەتی دواترمەترسی ڕادەست کردنەوەی ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی سیاسی بۆ ئێران هەیە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان