سوپاى پاسدارانى ئێران لە ئوپەراسیۆنیکى هاوبەش لە گەل هێزەکانى سوریە بۆ هیرش کردنە سەر باکورى شارى حەلەب بە لانى کەم ١٣ ئەندامى سوپاى پاسداران کوژران . بە درێژاى سالانى رابردوو دواى دروست بوونى شەڕى ناوخو لە سوریە هیزەکانى ئێران ڕۆڵێکى گرنگیان بۆ پاراستنى ئەسەد گێراوە.
لە چەند ڕۆژى ڕابردوو سوپاى پاسداران و هیزەکانى سوریە لە زەوی هیزەکانى ڕوسیە لە هەواوە هێرشێکى بەرفراوانیان کردوە سەر ئەو ناوچانەى ژێر دەستى ئوپزسیونى سوریە.
کوژرانى چەندین ئەندامى سوپاى پاسداران بە پلەى ژنڕالى لە شەرەکانى ناوخۆى سوری نیشان دەدات کە ئەکتەرى سەرەکى شەڕى ناو خۆ لە سوریى ئێرانە.