Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ ١٣٠ پەناخوازی تر لە دەریای ئێژە بە ئاودا چوون

١٣٠ پەناخوازی تر لە دەریای ئێژە بە ئاودا چوون

0
960

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە تورکیەوە، ئەمشەو بۆ جارێکی تر لە دەریایی ئێژەدادا  ١٣٠ کۆچبەری ناو بەلەمێک نوقم بوون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە نزیک کات ژمێر هەشتی ئەمشەو ١١ی ڕێبەندان، بەلەمێک کە بە شێوەی قاچاخ لە تورکیاوە کۆچبەرانی بۆ یۆنان دەگواستەوە نوقم بووە و بەپێی زانیارییەکان ١٣٠ی کۆچبەری تێدا بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ٢٠ی ژانویەی ئەو ساڵدا  بەلەمێک نوقم بوو کە ٨٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک کورد خنکان کە زۆربەیان خەڵکی ڕانیە و قەڵادزێی باشووری کوردستان بوون.

لە دوای مەرگی دڵتەزێنی ئالان ـی کورد کە منداڵە کوردێکی کۆچبەری ڕۆژئاوای کوردستان بوو، ئەوە جاری چەندەمینە کە خەڵکی پەناخواز لە ئاوەکانی ئێژەدا دەمرن و نوقم دەبن.

لە ڕووداوی ٢٠ی ژانویەدا زیاتر لە ٦٠ کەس ژیانیان لە دەست دا کە لانیکەم ٦یان منداڵ بوون.

هەر لەو ساڵدا بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ژن و مێرد و دوو کجەکەیان لە ئاوەکانی تورکیە بەرەو یونان، گیانیان لە دەست دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحامید مائیلی: بێلایەن بوونی حیزبەکان باشترین و گونجاوترین هەڵوێستە
بابەتی دواترژنێکی لاو لە شنۆ خۆی کوشت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان