Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور کەسانێکی نەناسراو هەڵیانکوتا سەر حسێن پەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان

کەسانێکی نەناسراو هەڵیانکوتا سەر حسێن پەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان

0
1762

کاتژمێر ۵ی ئێوارەی ڕۆژی  پێنج شەمە 12ی ئاپریل بەرانبەر لەگەڵ ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، لە شاری هەولێر، له لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر حسێن یەزدان پەنا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی پارتی ئازادی کوردستان ــ ڕۆژهەڵات و سەرۆکی ئەو پارتە.

ڕۆژی کورد: لاپەڕەی فەرمیی پارتی ئازادیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلگرام ڕایگەیاند، کاتژمێر ۵ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەمە ۲۳ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۲ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی، لە شەقامی سەت و بیست متری شاری هەولێر، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کە دوو ماتۆریان پێ بووە، تەقەیان لە ئۆتۆمۆبێلی “حسێن یەزدانپەنا” فەرماندە هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان کردووە.

ئەو هەڵکوتانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی کورتی ڕابردوودا، دوو ئەندامی چالاکی حدکا بە ناوەکانی سەباح و سەلاح ڕەحمانی، کەتنە بەر پەلاماری هێرشێکی تیرۆریستی و سەباح ڕەحمانی شەهید بوو و دوای ئەویش فەرماندەیەکی کارای حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی قادر قادری لە هێرشێکی تیرۆریستیدا شەهید کرا.

خەلیل ناردی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە هەولێر بە کاناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، ڕووداوە تیرۆریستییەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دوواوە نەبووە و فەرماندەی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان و پاسەوانەکانی لە کردەوە تیرۆریستییە بە سڵامەتی ڕزگاریان بووە.

ناوبراو وتیشی: ” تاکو ئێستا هیچ زانیاریەکمان لە سەر ئەو کردوە تیرۆریستییە لە بەر دەستدا نییە، بە هاوکاری هێزە ئەمنیەتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە سەر ڕووداوەکەین”.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوە دوومانگی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان کە لە ئاکامی ئەو کردەوە تیرۆریستییانەدا ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید کران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووله‌ ئه‌لقاعیده‌وه‌ به‌ره‌و داعیش
بابەتی دواترماکرۆن: بەڵگەی سەلمێنەرمان لە بەردەستە دایە کەسووریە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان