رۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکئ بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، لە ڕێگای تیکاب بۆ بیجاڕ، کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی تریش بە توندی بریندار بوون.
ئەو ڕووداوە لە 48 کیلۆمیتریی تیکاب بۆ بیجاڕ هاتۆتە ئاراوە.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای تیکاب بەڕێ کراون و دەگوترێ دۆخی دوو کەسیان ئاڵۆز و نالەبارە،
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ڕووداوە بە هۆی شەکەتیی هاژوتوانی ترۆمبیلەکە و زاڵ بوونی خەو بەسەریدا، هاتووەتە ئاراوە.
دۆخی نالەباری ڕێگاو بانەکان لە ئێران بە گشتی و لە ناوچە غەیری فارسەکان بەتایبەتی و هەروەها ناستانداردبوونی ترۆمبیلەکان لە ئێران، یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ڕووداوەی هاتووچۆ و مەرگ و ئیفلیج و نخوستان بوونی هاووڵاتیان و خەڵکی ئێرانە.
وێنە هی ئارشیوە.