Google search engine
ماڵەوە شرۆڤه‌ ١٠٠ ڕۆژ بەسەر سەرۆک کۆماریی ترامپ ـدا تێپەڕی

١٠٠ ڕۆژ بەسەر سەرۆک کۆماریی ترامپ ـدا تێپەڕی

0
1212

ڕۆژی کورد: سەد ڕۆژ بەسەر سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکادا تێپەڕ بوو، سەد ڕۆژێک کە تێیدا جیهان ڕووبەڕووی گەلێک گۆڕانکاری بۆتەوە.

لەو گۆڕانکارییانە دەکرێ بە کورتی ئاماژە بەو چەند خاڵەی خوارەوە بکرێت:

یەک: ڕێکەوتنی بەرجام بە گشتی ڕووبەڕووی پرسیار و هەڕەشە بۆتەوە، هەرچەند لە دوو ڕۆژی دواییدا ترامپ باسی لەوە کردووە کە دەکرێ لەگەڵ ئێران لەو بارەوە دانیشتن بکەنەوە و دانیشتنێکیش لە ویەن بەڕێوەچوو کە پێدەچێ ئەو پرسە لەگەڵ ئازاد کردنی چەند شارۆمەندی ئەمریکایی کە لە ئێران دەستبەسەرن لێک گرێ بدرێتەوە.

دوو: ناردنەوەی هێز بۆ سووریە، عێراق و ئەفغانستان دەستی پێکردۆتەوە و ئەمڕۆ دوای تێپەڕبونی ٢ ساڵ، هێزەکانی ئەمریکا چوونەوە ویلایەتی هیلمەند لە ئەفغانستان کە ناوەندی سەرەکیی چاندن و بەرهەمهێنانی خەشخاشە بۆ تالیبان.

سێ: لەو ماوەیەدا دوو جاران ڕووبەڕووبوونەوەی نزیک و هەڕەشە لە نێوان ناوەکانی ئەمریکا و ئێران لە کەنداو هاتۆتە ئاراوە.

چوار: هێرش بۆ سەر پایەگای سووریە دوای ئەوەی کە ڕژیمی ئەسەد هێرشێکی کیمیایی کردە سەر پارێزگای ئیدلیب.

پێنج: بەرزبوونەوەی ئاستی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و کوریای باکوور و بەڕێوەبردنی مانۆری هاوبەش لەگەڵ ژاپۆن.

شەش: ئاستەنگ کردن و ڕاگرتنی ویزا بۆ خەڵکانی شەش وڵاتی ئیسلامی و لە ناویاندا بۆ ئێرانیەکان کە هی ئێرانیەکان، سەرەڕای ئەوەی کە ئەو ئاستەنگە بۆ عێراقییەکان نەما بەڵام بۆ ئێرانیەکان هەر لەجێی خۆیدا مایەوە.

حەوت: گەمارۆ خستنە سەر چەندین کەسایەتی و کەسی ئێرانی و نزیک لە ئێران بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران بە پێچەوانەی ڕێکەوتنە ناوکییەکان و بڕیارنامەی شۆڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەشت: هۆشداریدانی ڕاستەوخۆ بە ئێران لە ڕێگای تویتێرەوە: ترامپ یەکێک لەو دەگمەن سەرۆک کۆمارانەیە کە هۆگرییەکی تایبەتی بە تویتێر هەیە و زۆربەی پەیام و قسەکانی لەو ڕێگایەوە دەخاتە ڕوو. هەر لە رێگەی تویتێریشەوە بە ئێرانی ڕاگەیاند کە لەگەڵ ئاگر کایە نەکات.

نۆ: لەو ماوەیەدا چەندین هێرش کراوەتە سەر دوو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و تالیبان لە وڵاتانی ئەفغانستان و یەمەن. ترامپ دوای ئەوەی لە وتووێژێک  لەگەڵ کاناڵی هەواڵدەریی “فاکس نیوز” گوتی: “دەبێ لە چنگ داعش رزگار ببین، هیچ بژاردەیەکی ترمان لە پێش نیە”، شەوی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، فەرمانێکی کردەیی واژۆ کرد کە بەو پێیە، ٣٠ ڕۆژ دەرفەت دراوە بە ئەرتەشی ئەمریکا تا ستراتژییەکی نوێ بۆ شکستی داعش ڕابگەیێنێ”،  بەو شێوەیە، یەکێکی تر لە بەڵێنییەکانی ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنەکان دەچتە جواری جێبەجێ کردنەوە.

یازدە: لێدانی دیوار لە نێوان ئەمریکا و مێکزیک بە مەبەستی پێشگرتن لە پەنابەری نایاسایی و قاچاغی مادەی هۆشبەر.

دوازدە: گەمارۆ خرانە سەر برای قاسم سلێمانی کە بەرپرسی گشتیی بەندیخانەکان لە ئێرانە.

سێزدە: گەمارۆ خستنە سەر کوریای باکوور.

چاردە: چاوپێکەوتنی بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و لەناویاندا سعوودیە و میسر و تاووتوێ کردنی هەڕەشەکانی ئێران.

پازدە: نووسینی نامە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور کە تێیدا ئەرک و دەوری مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشووری لە ناوچەکە بەرز نرخاندبوو.

شازدە: زیادکرانی بوودجەی بەرگریی ئەمریکا و لە هەمبەردا کەمکردنەوەی هەندێک بوودجەی تایبەت بە ژینگە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆستەم جەهانگیری: کڵاو لەسەرخۆ نانە کە کەسانێک پێیان وابێت لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی دەرفەت بۆ ڕێفۆرم و گۆڕان پەیدا دەبێت
بابەتی دواترئاڵبۆمێکی گۆرانیی مامۆستا محەممەد ماملێ، بە ناوی “ڕێژنە” بۆ یەکەم جاربڵاو دەکرێتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان