ڕۆژی كورد :
ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیه باس له كوژرانی زیاتر له ١٠٠ چه‌كداری تێرۆریستی ژێر پارێزگاری و له ژێر پشتیوانی ئێران له ئه‌دله‌ب له وڵاتی سووریه ده‌كه‌ن. پێشتریش ١٤ سه‌ربازی تورك له ئه‌دله‌ب كوژرابوون. وتووێژ و كۆبوونه‌وه له نێوان شاندی وڵاتانی ڕووسیه و توركیه له سه‌ر جێگیری و به‌ڕێوه‌بردنی په‌یمانی ئاگربه‌ست له ئه‌دله‌ب به‌رده‌وامه.
ناوه‌ندی
هه‌واڵنێری ئاناتۆلیای توركیه له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی دا باس له كوژرانی زیاتر
له ١٠٠ كه‌س چه‌كداری تێرۆریستی ژێر پشتیوانی ئیران له ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب ده‌كات.
هه‌واڵنێری ئاناتۆلیا به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان له ناوچه‌ی
ئه‌دله‌ب نووسیویه‌تی كه ته‌رمی زیاتر له ١٠٠ چه‌كداری ئه‌ندامی گرووپه
تێرۆریستییه‌كانی بیانی ژێر پاریزگاری و پاڵپشتی ڕژیمی ئێران له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌دله‌ب دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ده‌یرۆز زوور له
نزیك سنووره‌كانی هاوبه‌شی سووریه و عێراق گوازراونه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته،
ته‌رمی چه‌كداره هاوشێوه سه‌ربازییه‌كانی سووری له شارۆچكه‌ی ئه‌بووكه‌ماڵ ئه‌سپارده
كراون و ته‌رمی كوژراوه بیانییه‌كان به‌ره‌و وڵاتی عێراق به‌ڕێ كراون.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاناتۆلیا پێشتر و له ڕاپۆرتێكی جیاوازدا ڕایگه‌یاندبوو كه ٢٢
گرووپی چه‌كداری هاوشێوه سه‌ربازی سه‌ر به ڕژیمی ئێران له وڵاتانی جیاواز كه
ڕێژه‌ی ئه‌وانه زیاتر له ١٢٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ر ده‌كات، له ٢٣٢ ناوچه‌ی ناوچه‌ی
ئه‌دله‌ب ئاماده بوون و له ڕۆژه‌هه‌ڵات، ڕۆژئاوا و باشووره‌وه ناوچه‌ی ئه‌دله‌بیان
گه‌مارۆ كردووه.