Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بارام قاسمی: هیچ کەسێک ناتوانێت ئێران ناچار بکا لە سووریە بچتە دەر

بارام قاسمی: هیچ کەسێک ناتوانێت ئێران ناچار بکا لە سووریە بچتە دەر

0
1163

بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە تاران وتی، هیچ کەس و لایەنێک ناتووانێت ئێران ناچار بکات سووریە بەجێ بهێڵێت.

ڕۆژی کورد: بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری تاران پێتخەتی حکوومەتی فارشیزمی ئیسلامیی ئێران، وتی: “هیچ کەس و لایەنێک ناتووانێت ئێران ناچار بکات سووریە بەجێ بهێڵێ”.

ڕۆژی دووشەمە ۲۱ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۳۱ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری تاران، لە وڵامی ئەم پرسیارەی ڕۆژنامەوانێکدا کە پرسی (عرووس خوازیاری بەجێهێشتنی هێزە بیانییەکانە لە سووریە، ئایا ڕێگەی تێدەچێت عرووس ئێران ناچار شکە لە وڵاتی سووریە بچێتە دەرەوە؟)، ڕایگەیاند: “هیچ کەس و لایەنێک ناتووانێت ئێران بۆ هیچ شتێک ناچار بکات، ئێران تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت و حکوومەتی سووریە داوای لێی بکات، بەردەوام ئەبێت لە سەر مانەوەی لەو وڵاتە”.

ڕوژی پێنجشەمەی ڕابردوو، ۱۷ مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۷ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، سەرۆک کۆماری عرووس، ڤلادیمیر پووتین هاوکات لەگەڵ بەشار ئەسەد، لە کۆبوونەیەکدا ئاماژەی بە چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی سووریە کرد و وتی: “لە ئێستادا پێویستە هێزە چەکدارە بیانییەکان خاکی سووریە جێی بهێڵن و لەو وڵاتە بچنە دەرەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەورووپاییانەی کە بەشێکن لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لەگەڵ حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.

قاسمی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران چاوەڕێی وڵاتانی ئەورووپایە هەنگاوی مکووڕانەتر هەڵگرن و وتی: ” ئێران سەیری گوتار ناکات، بەڵکوو سەیری کردار و پراکتیک دەکات”.

ئەمڕۆ، مایک پەمپئۆش لە لیدوانی خۆی لەمەڕ دانانی گەمارۆ لە ئێران، باسی لەوەی کرد کە دەبێ هێزەکانی ئێران لە سووریە بچنە دەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونۆیەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی خواوەندی شمشاڵ مامۆستا قالە مەڕە
بابەتی دواترداواکاریی ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەتکرایەوە.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان