ڕۆژی کورد: ئاڵۆزییەکانی نێوای دوو ولاتی هولەند و تورکیە هەر دێت پەرەدەستێنێ.
دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، وڵاتی هولەند ئیزنی نەدا مهولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیە لە فڕۆکەخانەی ڕۆتیردامی ئەو وڵاتە بنیشێت، ڕاگەیێنەکان باس لە دەست بەسەرکرانی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیە لە هولەند دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، فاتمه بهتوڵ، وهزيرى كاروبارى كۆمهڵايهتى و خێزانى توركيا له رۆتردام له لايهن پۆليسى هۆڵهنداوه قۆڵبهست كرا.
چآووش ئۆغڵوو پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر هولەند ئیزن نەدات لە ڕێپیوانەکانی هەڵبژاردنی لایەنگرانی ئەردۆغان لەو وڵاتەدا بەشداری بکات، ئەوا تورکیە لە ڕێگای گەمارۆی تووندەوە، بەرسڤی هولەند دەداتەوە.
هولەند پێشتر ڕایگەیاندوو، ئیزن بە بەڕێوەچوونی هیچ میتینگێکی گشتی لە وڵاتەکەی نادات.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە، بڕیاری وڵاتی هولەندی بۆ پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانەکانی هەڵبژاردنی ئەردۆغانی بە کرداری نازیەکان شوبهاندبوو.
له بهرامبهردا سهرۆك وهزيرانى هۆڵهندا مارك روته رايگهياند، لێدوانى سهرۆك كۆمارى توركيا رهجهب تهيب ئهردۆغان له بارهى هۆڵهنداوه پهسند كراو نييه.
ئانگێلا مێرکل ـیش ئەو لێدوانانەی ئەردۆغانی بە بێ نرخ پێناسە کردووە.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بە مەبەستی گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی وڵاتی تورکیە، دەستی بە کۆمەڵێک پرۆپاگەندای هەڵبژاردن کردووە و تا ئێستاش وڵاتانی سویس، ئاڵمان، هولەند و ئوتریش، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ئەو میتینگ و ڕێپێوانانە لە وڵاتی خۆیان گرتووە.