به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ۲۲‌ی ڕه‌شه‌مه، محه‌مه‌د مه‌لا كه‌ریم نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوه‌ی كورد كۆچی دوایی كردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ به خاك بسپێردرێت. محه‌مه‌د مه‌لا كه‌ریم كه ساڵانێكی زۆر بوو نه‌خۆش بوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی ۸۶ ساڵیدا له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. محمه‌د مه‌لا که‌ریم خزمه‌تی زۆری به فه‌رهه‌نگ، ئه‌ده‌ب و مێژوو و وێژه‌ی کورد کرد و هه‌موو عومری له خزمه‌تی باوکی‌دا کاری له‌سه‌ر وه‌رگێران و شرۆڤه و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی کورد و دیوانی شاعران و نووسه‌رانی کورد ده‌کرد. بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له‌سلێمانی به‌خاك بسپێردرێت.
محه‌مه‌د مه‌لا که‌ریم لە ۱۴-۸-۱۹۳۱ لە ناحیەی بیارە لەدایک بووە، محەمەد كوڕی مامۆستا عەبدولكەریم مودەریسە كە خاوەنی چەندین نووسین، ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوەی دیوانی شاعرانی کلاسیکی کورد وەرگێڕانی زمانەوانی جۆربەجۆر بووە، كەسێكی كوردپەروەر بووە و هەر بەو هۆیەشەوە لەو ماوەیەی كە لە شاری بەغدا ژیاوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوكاتەی ڕژێمەوە لەڕووی بڵاوكردنەوە و نووسینەكانییەوە ڕێگری زۆری لێ كراوە.
ئەم نووسەرە بەردەوام گرنگی داوە بە نووسین و شرۆڤەی شیعری كلاسیكی کوردی و بەتایبەت دیوانی (مەحوی) كە لەگەڵ باوكی‌دا مامۆستا عەبدولكەریم مودەریس بەردەوام بوون لە وەرگێران و لێكدانەوەی شیعر و دەقی كوردی بەو هیوایەی كە زۆرترین بەرهەمی كوردی كۆ بكەنەوە.
محه‌مه‌د مەلا که‌ریم، شارەزایی تەواوی زمانەكانی فارسی و عەرەبی بووە، هەروەها شارەزاییەكی تەواوی لە زاراوەی هەورامیدا هەبووە و ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە لەدایكبووی ناوچەی هەوارمان بووە و توانیویەتی ئەو نووسین و شیعر و دەقە كۆنانەی كە بەو زاراوەیە نووسراون، وەریانگێڕێتە سەر زاراوەی سۆرانی، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئەدەب و نووسینی كوردی داوە. محەمه‌د مەلا کەریم، ڕۆڵێكی زۆری لە ڕێكخستن و دووبارە داڕشتنەوەی شیعرەكانی مەولەویدا هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێكی زۆری هەبووە لە دووبارە پێداچوونەوە لە دیوانی شیرین و خوسرەوی خانەی قوبادی كە بە هەورامی نووسراوە.
ئەم نووسەرە بەردەوام بووە لە نووسین و گرنگیدان بە ئەدەب و زمانەوانیی كوردی و وەرگێرانی دەقەكان و پێداچوونەوە و ڕاستكردنەوەی زانیاری لەسەریان، بە جۆرێك كە چەندین جار لە شاری بەغداوە و لەسەر تێچوونی تایبەتیی خۆی نووسین و دەقی كوردی ناردووە بۆ ڕۆژنامە و نووسەرە كوردەكان لە دەرەوە و ناوەوەی كوردستان و عێراق.
محەمەد مەلا كەریم یەكێكە لە نووسەر و بیرمەندە گەورەكانی كورده، كە خاوەنی چەندین نووسین و كتێب بووە، هەروەها چەندین جار خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە. بە هاوبەشی لەگەڵ باوکی دیوانەکانی “نالی، مەحوی، سالم و بێخود”ی ساغ کردووەتەوە و کتێبێکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی حاجی قادر کۆیی هەیە و لەبارەی زمانی کوردی چەندین کتێبی دیکەی هەیە.