Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان وەزیری دەرەوەی بەحرەین: ڕژیمی ئێران دەڕوا و مانەوەکەی کاتیە.

وەزیری دەرەوەی بەحرەین: ڕژیمی ئێران دەڕوا و مانەوەکەی کاتیە.

0
811
شێخ خالید بین ئەحمەد ئالی خەلیفە، ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٦ی دیسامبری ٢٠١٧، لە تویتێری خۆیدا نووسیویە، وڵاتی ئێران دەمێنێتەوە و ئەو ڕژیمەی ئێستا لە ئێران لەسەر کارە، دەڕوا.
ڕۆژی کورد: وەزیری دەرەوەی بەحرەین، هەروەها نووسیویەتی: “هەر کەسیش ئەو قسانەی ئێمەی پێ خۆش نیە با لە ئاوی دەریا بخواتەوە و سەری لە دیوار ڕاکێشێ”.
ئالی خەلفە هەروەها نووسیویەتی: “کۆماری ئیسلامی و ڕێڕەوانی، باش دەزانن کێ لە هەمبەر پیلانگێڕیەکانی ڕاوەستاوە و ئێرانیش بە دژی پیلان دەگێڕێ. خوا پاتشا و پیاوەکانی و کەسانی وەفادار بە پاتشا بپارێزێ”.
وەزیری دەرەوەی بەحرەی پێداگری دەکاتە کە” دووبارەی دەکەمەوە، ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناو دەچێ و مانەوەی کۆماری ئیسلامی، کاتیە”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیش لە دژکردەوە بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین دەڵێ: “وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئەو قسانەی بۆ دڵۆخشیی ئەربابەکانی، واتا ئەمریکا و ئیسراییل کردوون”.

قاسمی، هەروەها پێداگری لە پشتیوانیان لە فەلەتسین کرد و گوتیشی: “بەپێچەوانەی هەموو پیلانەکانی ئەمریکا و دار و دەستەکەی، فەلەستین هەروا بەشێکە لە جەستەی ئیسلام و دەشمێنێتەوە.

ئێران، بەحرەین و وڵاتانی عەڕەبی بەوە تاوانبار دەکا، کە پرسی فەلەستین کە پرسێکی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە، بە پرسێکی لاوەکی چاو لێدەکەن و بوون بە داردەستی ئەمریکا و ئیسراییل.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخەڵاتی بەڕووی زێڕینی ئەمساڵی بنکەی ڤەژین پێشکەش بە عەتا نەهایی کرا
بابەتی دواترڕێوڕەسمی شەوی یەلدا و سەری ساڵی نوێی زایینیی بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد لە وڵاتی بلژیک بەڕێوە چوو

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان