وەزیری بەرگریی ئێران: پرسی فڕۆکە ڕووسیەکان پەیوەندی بە مەجلیس ـەوە نیە

0
670

ڕۆژی کورد: دوابەدوای داوای ٢٠ کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران بۆ تاووتوێ کردنی پرسی جێگیربوونی فڕۆکەکانی ڕووسیە لە پایەگای هەوایی هەمەدان و هەروەه ادژایەتیی فەلاحەت پیشە، نوێنەری داڵاهۆ، وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە 30 گەلاوێژ پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە پرسی بەکارهێنانی پایەگای هەوایی هەمەدان هیچ پەیوەندییەکی بە مەجلیسەوە نیە باسی لە ئەگەری پەرەپێدان بەو هاوکارییانە لە دۆخی پێویستدا کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “تەسنیم” حوسێن دێهقان، لە کۆنفرانسێکی هەواڵنێریدا لەمبارەوە گوتی: “بەکارهێنانی پایەگایی هەوایی ئێران لە لایەن فڕۆکە ڕووسیەکانەوە هیچ پەیوەندییەکی بە مەجلیسەوە نیە، ئەوە بڕیاری نیزام و شۆڕای باڵای تەناهیی نەتەوەییە”.
وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها گوتیشی: “ئەگەر کەسێک لە ڕووی نائاگاییەوە وای زانیوە کە ئێمە ۆایەگای هەواییمان لە خزمەت ڕووسیە ناوە و ئەو کردەوەمان بە دژی یاسای بنەڕەتییە، هەڵە لە تێگەیشتنی ئەو دایە چونکە ئێمە هیچ پایەگایەکمان لە خزمەت ڕووسیە نەناوە”.
ئەو لێدوانانە لە حاڵێکدایە کە چەند کەسی ئێرانی لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئەو هەنگاوەی ئێرانیان بە دژی بەرژەوەندیی ئێران زانیوە و دەڵێن ناکرێ بڕوا بە ڕووسیە بکرێت و ئەنجامدانی ئەو کارەبە دژی یاسای بنەڕەتیی ئێران و پێشێل کردنی سەروەریی خاکی ئێرانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.