بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فشار نیوز، وەزیری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی، بۆ ماوەی زیاتر لە 4 رۆژە لە كوردستانە مانەوەشی لەكوردستاندا پەیوەندی هەبووە بە رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان لە یەكێك لە هۆتێلەكانی سلێمانی ماوەتەوە و لە نزیكەوە دانووستاندنی لەگەڵ هەریەكە لە نەوشێروان مستەفا و فەرید ئەسەسەرد بینیوە، لەگەڵ ئەو دوو كەسەی ڕێكەوتنەكە دارێژراوە.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێم ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14 – 5 – 2016، ز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كردووە.
بەپێی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە، لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و باسیان لەوە كرد كە ئەوان گرنگییەكی زۆر بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەن. هەروەها دووپاتیان كردەوە كە ئەو پەیوەندییانە ڕەگ و ڕیشەیەكی مێژووییان هەیە و ئێران هەردەم هەرێمی كوردستانی بە دۆست و هۆكاری پەیوەندی باش و ئارامی ناوچەكە دەزانێت.
هەروەها لەو چاوپیکەوتنەدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سپاسی ئەو سەردانە و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد كە هەردەم پشتیوانی هەرێمی كوردستان بووە و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان هەردەم ئامادەیە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران فراوانتر و تۆكمەتر بكات و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی كە ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا پەرەیان پێ بدرێت.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا بیروبۆچوونیان لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش ئاڵوگۆڕ كرد.
بەڵام هەر سەبارەت بەو چاوپیکەوتنە، ماڵپەڕی فشارنیوز لەو بارەوە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو سەردانە گوتی: “ئەو سەرچاوەیە دەلێت پاش تەواو بوونی خاڵ بەندەكانی رێكەوتن راستەوخۆ وەزیری ئیتلاعات بەروە هەولێر بەرێكەوتووە، داوای كردووە پرسی ریفراندۆم بوەستێنن و پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە ئێرانی راگەیاندووە كە ئەمە پرسێكی ناوەخۆیە و بۆتان نیە دەست لەكارو باری ناوەخۆی كوردستان وەر بدەن.”
شایانی ئاماژەیە، سەردانی وەزیری ئیتلاعاتی ئیران بۆ هەرێم لە حاڵێکدایە کە ئیران باسی لە ئامادەکاری بۆ سەردانی حکومەتی هەرێم بۆ ئێران دەکرد.