وەزیرى ئابورى و داراى: دەوڵەت زیاتر لە سەد هەزارملیارد تومەن قەرزدارى بانکەکانە

0
804

على تەیب نیا وەزیرى ئابورى ئێران لە نیو ئاخنى وتەیەک لە مەجلیس دا کە بە مەبەستى تاوتوێ کردنى بودجەى سالى ١٣٩٥ ى هەتاوى پێشکەشی کرد باس لە قەرزدار بونى دەوڵەت بە بانکەکانى کرد.

تەیب نیا گوتى کە بەشیکى زۆر لە دەزگاکانى بەرهەمهێنان پێویستیان بە سەرچاوەى داراى هەیە کە ئەو داراییانە لە لایەن بانکەکانى وڵات دابین دەکرێت و بانکەکانى ئێرانیش بە هۆى هەبونى کەمى سەرچاوەى داراى ناتوانن ئەو پێویستیە دابین بکرێت.

هەروەها لە بەشێکى وتەکانى باسی لە زیاد کردنی ئەو قەرزانە لە ماوەى چوار سالى ڕابردوو هەر لە زیاد بونە دا کە ئیستا دەوڵەت زیاتر لە سەد هەزار ملیارد تومەن قەرزدارى بانکەکانە.

شایانى باسە ئێران سەڕەڕاى هەبونى سەرچاوەى سروشتى یەکجار زۆر بەلام هەبونى سیاسەتى هەلەى حکومەتەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەردەوام لە قەیرانى ئابوری دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.