بە هۆی ئەوەی کە کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوا لە دانیشتنی ژنێڤ بانگهێشت نەکران و پاش گوێ خران، لە ڕاگەیێندراوێکی لەپڕدا، گۆڕینی سیستەمی بەڕێوەبەری لە شێوەی کانتۆنییەوە بۆ سیستەمی فیدرالی ڕاگەیێندرا و هاوسەرۆکانی سیستەمی فیدرالی دێموکراتی ڕۆژئاوا – باکووری سووریا ڕاگەیێندرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، لە كۆنگرەی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی رۆژئاوا- باكووری سووریا، دەستەیەكی رێكخستنی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری 31 كەسی لە پێكهاتەكانی (كورد، عەرەب، ئاشووری، سوریانی، ئەرمەن، توركمان و كوردی ئێزدی) وەك ئەندام هەڵبژێردران.
هاوسەرۆكانی سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی ڕۆژئاوا- باكووری سووریا بریتین لە: هدیە یۆسف(كورد) هاوسەرۆكی كانتۆنی جزیرە و مەنسور ئەلسەلوم (عەرەب)هاوسەرۆكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری گرێ سپی.
لە هەمان کاتدا لە كانتۆنی جزیرە 15 كەس لەكانتۆنی كۆبانێ 4 كەس، لە هەرێمی گرێ سپی 4 كەس، لە كانتۆنی عەفرین 4 كەس و لە هەرێمی شەعبا لە 4 كەس وەكو نوێنەر لە دەستەكەدا دەبێت.
ناوی ئەندامەکان بە شێوەی خوارەوەیە:
– كانتۆنی جزیرە: حەنیفە حوسێن، شاهۆز حەسەن، لوقمان حەمێ، نەسرەدین ئیبراهیم، دەریا رەمەزان، زەیدین خێر ئەل- تایی، ئەبیر عەبدۆ، وەسفیە دەندە، ئەحمەد موتحیب سەلمان، شەمێ یۆخەنا سۆمۆ، مالیك ئەسمەر، سەنحاریب بەرسووم، ئێلیزابێس گەوریا، ئاكیف موستەقفا و جبێر جەندۆ.
– كانتۆنی كۆبانێ: هێلین هاچم، سەلوا عوسمان، فەرهاد دێرك.
– گرێ سپی: محەمەد ئەلتایی، زەلال داود، لوسیان ماتسۆیان، ئەساد بەشیر.
– كانتۆنی عەفرین: ریما قەرمۆ، هێلین حوسێن، حەنیف سەیدۆ، نادر خەلیل رەشید، رۆژهەڵات عارف.
– هەرێمی شەعبا: محەمەد عەلی رەشۆ، ئەمەل بەرهۆ، جەمال عەلۆ و مەحمود حەمدك.
شایانی باسە کە بەشێکی بەرچاو لە چالاکان و چاوەدێرانی سیاسی بە هۆی نەبوون و نەهێنانی ناوی کوردستان لەو ڕاگەیاندنە و تەنیا ناوی ڕۆژئاوا هێنان بە بێ ئەوەی کە دیاری بکرێت ڕۆژئاوای کوێ یان مەبەست لە ڕۆژئاوا چیە، ڕەخنە لەو شێوە ڕاگەیاندنە دەگرن و دەیبەنە ژێر پرسیار.
سیامەند سێلکی چاوەدیر و هەڵسووڕی سیاسی لەمبارەوە دەنووسێ: پێویستە هاوڕییان هه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی عاتفیه‌وه نهرڕاننه ئه‌و مهسئهلهیه، به‌ڵکو ده‌بێت به دیدێکی واقعیانه‌و به پێوه‌ری لوژیکی هه‌ڵسه‌نگادن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پ ک ک بکه‌ن و هه‌رنه‌بێ له‌خۆیان بپرسن بۆ له پێناسه‌کردنی هه‌رێمه‌که‌و ده‌ست نیشانکردنی ناوه‌که‌ی باسی کوردستان نه‌کراوه ؟! من پێم وایه ڕاگه‌یاندنی ههرهەرێمێک به‌بێ ناسنامەی کوردستانی هه‌وڵێکه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زه‌وی، درێژه‌دانه به‌سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌رحیل که ده‌یان ساڵه عه‌ره‌ب له‌و به‌شه‌ی کوردستان جێبه‌جێ ده‌کات. مراندن و له‌ناوبردنی یه‌کجاره‌کی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه لای تاکی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان. ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی سیاسیه‌و پێشتر له‌لایان ڕژێمی ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانه‌کانی نه‌خشه‌و پلانیان بۆ دارشتوه.
مخابن میدیاکانی باشووری کوردستانیش له‌و باره‌یه‌وه هاوکاری پ ک ک له به‌لاڕێدابردنی ڕای گیشتی کوردستانی دەکەن،هه‌موو ئه‌و میدیایانه هه‌ر له‌خۆیانه‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن گوایه هه‌رێمی فیدرالی رۆژ ئاوای کوردستان ڕاگه‌یێندراوه .ئه‌مه له‌حالێکدایه کە میدیاکانی پ ک ک و ڕاگه‌یێندراوی ئه‌و بڕیاره‌ی پ ک ک و ئه‌و پێناسه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمه‌که‌یان کردووه نهدوور نهنزیک باسی کوردستانیان نه‌کردوه.
هادی عارفی، چالاک و چاوەدیری سیاسی، لەو بارەوە ڕەخنە دەگرێ دە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژی کورد دەڵێ، لێرەدا هیچ ڕوون نییە ئەو جۆرە فیدرالیزمەی کە پ ک ک دەیڵێ فیدرالیزمی جوغرافیاییە یان نەتەوەیی و بە هیچ شێوەیەک باس لە کوردستان ناکا و ئەدەبیاتی پ ک ک بەرەو سڕینەوەی کوردستانە و تەنیا بە وشەگەلی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، قانعە و ناوی کوردستان دەسڕێتەوە.
عارفی هەروەها ئاماژە بە لێدوانی ئاڵدار خەلیل دەکات لە دەڵی: کوردانی ڕۆژئاوا رایانگەیاندووە کە سیستەمی فیدرالی نوێ بە هیچ شێوەیەک لەسەر پێکهاتەی نەتەوەیی نییە و ئەوەش بە واتای ناڕوونی سیاسەتی ئێستای پ ک کایە هەر وەک لە ڕابردووش‌دا ناڕوون ىوو.