ڕۆژی كورد :
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ساڵڕۆژی كۆتایی ھێنان به سه‌ركۆتی ڕۆژنامه‌نووسان له ئێران و زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واڵنێر و ڕۆژنامه‌نووس له ئێران و وڵاتانی دیكه هه‌روا ده‌سبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان.

“مۆرگان ئۆرتێگاس”
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له
توویتێك له سه‌ر هه‌ژماری توویتێری خۆی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كۆتایی هێنان به
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی دژی پارێزراوی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌ڵێت : له‌م ڕۆژه‌دا ئێمه
جارێكی دیكه هاوكات له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئیراده‌مان بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌گه‌ری
ئازاد، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م ئازادییانه‌یان له ژێر پێ ناوه ئیدانه ده‌كه‌ین.
خاتوو ئۆرتێگاس دووباره‌ی كردووته‌وه كه هه‌ژمارێكی زۆری ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یه‌ندكار
به هۆی چالاكییه‌كانیانه‌وه به‌ره‌و ڕووی
سزادانێكی له گوتن نه‌هاتوو و ناله‌بار و دوور له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو هاوكات هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
نووسی : له مانگی دێسامبری ساڵی ٢٠١٨ی زایینی تا ئێستا ڕیژه‌یه‌كی زیاتر له ٢٥٠ ڕۆژنامه‌نووس
له دونیا دا تا ئێستا له به‌ندیخانه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ند كراون. وڵاتانی توركیه،
چین و میسر خراپترین سه‌ركۆتكه‌رانی چاپه‌مه‌نی
و ڕاگه‌یاندنن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئا‌مریكا له درێژه‌ی وته‌كانی وڵاتانی وه‌كوو ئێران، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئێریتره،
ویه‌تنام، كۆماری ئازه‌ربایجان، مه‌كزیك و نیكاراگوای ناو برد كه كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو
هه‌واڵنێر و وێبلاگ نووس له‌و وڵاتانه ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ند كراون. ناوبراو له
درێژه دا ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌نه
سه‌ر ئازادییه‌كانی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان به توندی مه‌حكووم
و ئیدانه ده‌كات.