هه‌واڵده‌ریی فارس ی سه‌ر به سپای پاسدارانی رژیم ئیسلامیی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی وتووێژێكی ساخته له ڕێبه‌ری كوژراوی «جه‌یشولموختار» و له سه‌ر زاری ئه‌وه‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و گرووپه به‌رپرسیاریه‌تیی هێرش بۆ سه‌ر كه‌مپی لیبێرتێ ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه نووسیویه‌تی «وه‌سیق ئه‌لبه‌تات » رێبه‌ری گرووپی «جه‌یشولموختار» به‌رپرسیارێتیی خۆی له كرده‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه و هێرش بۆ سه‌ر كه‌مپی لیبێرتێ ی سه‌ر به موجاهیدینی خه‌لق وه‌ئه‌ستۆ گرتووه ،
هه‌واڵده‌ریی فارس هه‌روه‌ها له زمان ئه‌لبه‌تاته‌وه ده‌ڵێ هۆشداریان داوه‌ته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق كه ده‌بێ به خێرایی خاكی عێڕاق به جێ بێڵن
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی سه‌ر به سپای پاسداران له وتووێژه جه‌علییه‌كه‌ی خۆیدا وێنه‌یه‌كی له «واسیق ئه‌لبه‌تات » ڕێبه‌ری كوژراوی «جه‌یشولموختار» بڵاو كردۆته‌وه و ئه‌وی وه‌ك «وه‌سیق ئه‌لبه‌تات » ناساندووه .
ئه‌و لێدوانه له كاتێك دا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه «واسیق ئه‌لبه‌تات » سكرتێری گشتیی حیزبوڵڵای عێڕاق له به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٢ له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی پارێزگای دیاله‌ی عێڕاق كوژراوه ،
«جه‌یشولموختار» پێشتریش جارێكی دیكه هێرشی كردبووه سه‌ر كه‌مپی لیبێرتێ و ئه‌و كات «واسیق ئه‌لبه‌تات » به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و كرده‌وه ڕاگه‌یاندبوو
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وتووێژی ساخته ، جه‌علی و درۆینی هه‌واڵده‌ریی فارس له گه‌ڵ رێبه‌ری كوژراوی...