هەڕەشە و بانگ كرانی چالاكێكی ژینگە پارێزی بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە جۆانرۆ

0
958

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری “ژینگەوان” لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕێگەی پێوندی تەلەفونیەوە چەند جار چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی شاری جوانڕۆ بە ناوی ئیبراهیم ڕەونەقی یان بانگ کردووە و هەڕەشەیان لێ کردووە.
سەر چاوەیەکی ئاگادار لە شاری جوانڕۆ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ وتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند کەس لە ئەندامانی کەمپەینی کانی بڵ لەلایەن هێزکانی ئیدارە ئیتلاعاتەوە بانگ کراوەن و پاش سێ ڕۆژ دەست بەسەر بوون ئازاد کراون.
هێز و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت لە کوردستان بەردەوام لەمپەری سەرەکیی چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزین و ساڵانه بە دەیان چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بانگهێشت و دەستبەسەر دەکرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.