Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هەڕەشەی ترامپ بۆ له‌ناوبردنی ئێران دژکردەوەی تەقینەوەی بەغدا

هەڕەشەی ترامپ بۆ له‌ناوبردنی ئێران دژکردەوەی تەقینەوەی بەغدا

0
1547

رۆژی كورد :
دوابەدوای وێكه‌وتنی گوللە هاوەنێک بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا کە باڵوێزخانەی ئامریکا لەوێ هەڵکەوتووە ترامپ بە توندی هەڕەشەی له‌ناوبردنی ئێران دەکات. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سەرەچاوەی هەواڵەکان بە پێی وتەی بەرپرسانی ئامریکایی باسیان لەوە کردبوو كه‌ ترامپ خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نیە.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ ئایار تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی وڵاتی عێراق روویدا کە بەرپرسانی ئاسایشی باری ئەمنی عێراق بەرکەوتنی گوللە هاوەنی کاتیۆشایان ڕاگەیاندووە. چەندین باڵەخانەی حکوومی و چەن باڵوێزخانەیەک لەوانە دەفتەری نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ویلایەتە یەکگرتووەتەکانی ئامریکا لەم ناوچەیە هەڵکەوتوون کە بە وردی چاودێری دەکرێن. هەواڵنێری فەرانسە باسی ئەوەی کردووە کە تەقینەوەکە لە نزیکی باڵوێزخانەی ئامریکا ڕوویداوە و بەرپرسانی عێراقی وتوویانە ئەم ڕووداوە هیچ خەسارێکی بە دواوە نەبووە. ا ئێستا چۆنیەتی پێکهاتنی ئەم ڕووداوە و پێکهێنەرانی شیمانەلێکراوی ئەم ڕووداوە دەرنەکەوتووە. بەڵام سەرەڕای ئەمانە سەرۆک کۆماری ئامریکا ئەم هێرشە ئەخاتە پاڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە بەرپەرچدانەوەی ئەم تەقینەوە لە زۆنی سەوزی بەغدا لە پەیامێک لە سەر هەژماری توییتێری خۆی نووسی ئەگەر وڵاتی ئێران خوازیاری تێکهەڵچوونە، ئەمە کۆتایی فەرمیی ئێران دەبێت! هاوکات سەرۆک ترامپ هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی داوە هیچ کات جارێکی دیکە هەڕەشە لە وڵاتەکەی نەکەن.
ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنگتۆن بە تایبەتی دوای تەقینەوەی لە دامەزراوە نەوتیەکانی وڵاتی عەرەبستانی سعوودی و هێرشی تێکدەرانە بۆ سەر چەن نەوتهەڵگری ئەو وڵاتە لە بەندەر فۆجەیرەی ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە سەر ئاوەکانی دەریای عەممان و کەنداوی فارس زیادی کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دوای چڕکردنەوەی بایکۆتەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە مەبەستی زۆرترین گوشار بۆ سەر ئێران و ڕاگرتنی یەکجارەکی هەناردەکاری نەوت و سووتەمەنی ئەم وڵاتە ڕاگەیەندرا، هێزە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بووژاندوەتەوە. یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەم ڕێکارە بەرەنگاری هەر چەشنە چالاکی نەخوازراو لە لایەن ئێران و گرووپە توندئاژۆکانی لایەنگر و ژێر دەسەڵاتی دژ بە بەرژەوەندیەکانی وڵاتی ئامریکا و هاوپەیمانانی ناودەبرێت.
بەرپرسانی ئامریکا هێزە هاوشێوە سەربازیە شێعەکانی پشتیوانی ئێران لە وڵاتی عێراق بە هەڕەشەیەکی بەرچاو هەڵدەسەنگێنن و هەر لە سەر ئەم بنچینە ئامریکا حەوتووی ڕابردوو فەرمانی به جێهێشتنی کۆمەڵێک لە کارگێڕانی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق دەرکرد کە مانەوەیان زۆر پێویست ناکات. هەروەها وڵاتی بەحرەین لەم دواییانەدا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک بە ئاماژە بە بارۆدۆخی نالەبار و زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچە دا داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کرد لە زووترین کاتدا عێراق و ئێران بە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕۆژی شەممە بارۆدۆخی ناوچەکەی بێسەقام و مەترسیدار ناوبردووە و داوای لە هاووڵاتیانی بەحرەینی کردووە خۆ ببوێرن لە سەفەر کردن بۆ هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق.
هاوکات سلمان کوڕی عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعوودی وڵاتانی ئەندامی ئەنجۆمەنی هاوکاری و هاوئاهەنگی کەنداوی فارس و ئەندامانی یەکیەتی عەرەبی بانگهێشت کردووە هەتا لە کۆبوونەوەیەکی بە پەلە دا ڕاوێژکاری بکەن لە هەمبەر چالاکی و ئاڵوزییەکانی ئەم دواییانە و داهاتەکانی لە ناوچەکەدا. سەرچاوە هەواڵنێریەکان رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ ئایار بە پێی وتەی ئاژانسی هەواڵنێری دەوڵەتی عەرەبستان رایانگەیاندووە ئەم کۆبوونەوە بڕیار وایە ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی داهاتوو لە شاری مەککە بەڕێوە بچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداوكاری سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل له‌ به‌رپرسانی بەرگری وڵاتەکەی بۆ ڕێگری له ‌ته‌شه‌نه‌ی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئامریکا و ئێران بۆ وڵاتەکەیان
بابەتی دواترڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئامریکا و ئێران کرد خۆڕاگر بن لە ئاڵۆزی و هێرشی سەرزارەکی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان