Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هەوڵە نوێیەکانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ دەست پێڕانەگەیشتنی ئێران بە دۆلار و ...

هەوڵە نوێیەکانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ دەست پێڕانەگەیشتنی ئێران بە دۆلار و سیستەمی دارایی ئەمریکا

0
1356

سەرۆکی کومیەتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، یاسایەکی نوێی بۆ پێشگرتن لە مامەڵەی دۆلاری لەگەڵ ئێران داوە بە مەجلیسی نوێنەران، ئامانجی ئەو یاسا پێشنیار کرداوە نوێیە، ڕێگاگرتنە بە دەست پێ ڕاگەیشتنی ئێران بە دۆلار و بازاڕە داراییەکانی ئەمریکا.

ئێد ڕویس، سەرۆکی کومیەتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، ١٩ی ئاڤریل، ئەو گەڵاڵەی پێشنیار کرد و لە ماڵپەڕی کومیتەی پەیوەنییەکانی دەرەوە دا ئامانجی ئەو گەڵاڵەی بە “ڕێگە نەدان بە دەوڵەتی ئۆباما بۆ پێشگرتن بە ئەگەری دەست پێڕاگەیشتنی تاران بە ئە ومامەڵانەیە کە دۆلار تێیدا دەوری هەیە، تا ئەو کاتەی کە ڕژیمی ئێران وازی لە چالاکییە ناڕەواکانی خۆی وەک پەرەپێدان بە مووشەکە باڵستیکەکان و تیرۆریزم هەڵنەگرتبێ”

لە ماڵپەڕی کومیەتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا هەروەها هاتووە، گەڵاڵەی نوێ بۆ پێشگرتن و کۆسپ ساز کردنە بۆ مامەڵەگەلێک کە ڕاستەوخۆ بە دۆلار ئەنجام دەدرێن، یان ڕێگاچارەگەلێکیان بۆ ئەنجامی مامەڵەگەلی نێوبژیواندار یان مامەڵەگەلی دەرەکی کە پەیوەندییان بە دۆلارەوە هەبێ.

هەرەوە دوو سیناتۆری کۆماریخواز کە لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە هاوڕا نین، ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلوێوەی ئەمساڵ، دەستیان کرد بە هەندێ هەوڵ بۆ ئەوەی پێش بە چەسپاندنی گەڵاڵەی ئۆباما بۆ سانایی کردن پەیوەندی دەرەکی لەگەڵ ئێران. چەند ڕۆژ دواتریشی پۆل ڕایان، سەرۆکی کۆماریخوازی پارلمانی نوێنەرانی ئێران داوای لە ئۆباما کرد “بەدیاری کراوی” ئەو ئەگەرە ڕەد بکاتەوە کە لەوانەیە ئێران دەستی بە سیستەمی ماڵی یان دۆلاری ئەمریکا ڕابگات.

پۆل ڕایان دەڵێ، ئە ومەترسییە لە ئارا دایە کە دەوڵەتی ئەمریکا لانیکەم چوار ڕێگاچارەی بۆ دەست پێڕاگەیشتنی تاران بە دۆلار پێش بینی کردبێ.

سەرجەم ئەو هەوڵانە لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا باڵی ناسراو بە باڵی تووندئاژۆی ئێران دەستیان کردووە بە دژایەتی کردن لەگەڵ بەرجام و تەنانەت ڕۆژنامەی کەیهان ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بە گاڵتەجاڕ وەسف کرد و خودی خامنەییش چەند جار لە دانیشتن و قسەکانیدا هێرشی کردۆتە سەر بەرجام و تەنانەت گوتی داهاتوو هی مووشەکەکانە نەک دانووستان.

بەپرسانی ئەمریکایی و دەوڵەتی ئێرانیش دەڵێن، لە ڕێککەوتننامەی ناوکی دا، دەست پێڕاگەیشتن بە سیستەمی دارایی ئەمریکا پێش بینی نەکراوە بەڵام بەو حاڵەشەوە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران هەڕەشەی کردووە “ئەگەر بێت و کردەوەو هەوڵەکانی ئەو دواییانەی ئەمریکا بە دژی ئێران ببێتە هۆکاری بەرەو ڕووی یەک بوونەوەی ئێران و بانکە ناونەتەوەییەکان، ڕێكکەوتنی ناوکی، تووشی شکست دەبێ”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبە بۆنەی سەدەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد میسباحوددیوانی ئەدەب كۆڕێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێ
بابەتی دواترگەنجێکی تری نیشتمان بە هۆی هەژاری خۆی کوشت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان