Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هەوڵدانی کۆنگرێسی ئامریکا بۆ هەڵسانگاندن و لێكدانه‌وه‌ی هەڕەشەکانی ئێران

هەوڵدانی کۆنگرێسی ئامریکا بۆ هەڵسانگاندن و لێكدانه‌وه‌ی هەڕەشەکانی ئێران

0
889

رۆژی كورد :
بە پێی هەواڵێکی هەواڵنێری رۆیتێرز پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ ئەیار بە پێی وتەی چەن سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆنگرێسی ئامریکا ڕاپۆرتیان دا کە بەرپرسانی دەوڵەتی سەرۆک ترامپ بڕیار وایە حەوتووی داهاتوو هەموو نوێنەرانی ئەنجۆمەنی پارڵەمانی سەنا لە دوایین بابەتەکانی پێوەندیدار بە ئێران و هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر خۆیان بە وردی ئاگادار بکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وەزیری کاروباری دەرەوە، بەرپرسب وەزارەتی بەرگری و بەرپرسی ناوەندی فەرماندەڕی هێزە هاوبەشەکانی چەکداری ئامریکا ڕۆژی سێشەممەی حەوتووی داهاتوو لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی دا لە هەمبەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە و بەرژەوندیەکانی وڵاتەکەیان و هاوکات ڕێدۆزی کۆشکی سپی بۆ سەناتۆرەکانی ئەنجۆمەنی سەنا ڕوونکردنەوە پێشکەش بکەن.
ماڵپەڕی زانیاری ئینتەرنێتی پۆلیتیکۆ کە چالاکی سەرەکی ڕاگەیاندنی هەواڵە سیاسیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و هەروەها ڕایەڵەی هەواڵنێری ئێن.بی.سی لە ڕاپۆرتێکی هاوشێوەی خۆیان دا باسیان لەوە کردووە کە بڕیار وایە کۆبوونەوەکانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ ئەیار کاژێر ١٣.٣٠ بە نهێنی و لە پشت دەرگا داخراوەکان بەڕێوە بچێت. لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ بێجگە لەو سێ بەرپرسەی کە ڕۆیتێرز باسی لێکردووە و ئەڵێت بەشداری ئەم کۆبوونەوە دەبن، ناوی جینا هاسپێل بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ویلایەتە یەکگرتووەکان سی.ئای.ئەی ئاماژە پێکراوە و بڕیارە ئەویش هاوکات لەم کۆبوونەوەیەدا ڕوونکردنەوە و شیکار بە سەناتۆرەکان پێشکەش بکات. هاوکات هەواڵنێری رۆیتێرز بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجۆمەنی نوێنەران کە ناوی سەرچاوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بڵاوی کردووەتەوە کە ئەنجۆمەنی نوێنەران حەوتووی داهاتوو میوانداری مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی سەرۆک ترامپ دەکات بۆ تاوتۆێکردن و هەڵسەنگاندنی هەڕەشەکانی ئێران لە سەر بەرژەوەندیەکانیان. ەنجۆمەنی پاڕلەمانی نوێنەرانی ئامریکا لە کۆنترۆڵی دێموکراتەکان و ئەنجۆمەنی سەنا لە کۆنترۆڵی کۆماریخوازەکاندایە.
هاوکات بەرپرسانی هەر ٣ کۆمیتەی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تۆی نامەیەک دا داوایان لە مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوە کردووە کە ڕوونکردنەوەیان بۆ بکات کە ئایا ڕاپۆرتی کۆنترۆڵی چەک و تەقەمەنی ئەم دواییانەی دەوڵەتی سەرۆک ترامپ هۆی سیاسی بووە و هەڵسەنگاندنی پێکهاتە لە مەڕ هەڕەشەکانی ئێران لایەنگرانە ئامادە کراوە یا نا؟
بە پێی ڕاپۆرتی رۆیتێرز بەرپرسانی هەر سێ کۆمیتەکانی کاروباری دەرەوە، هێزە چەکدارەکان و دەزگای زانیاری ئەنجۆمەنی نوێنەران کە هەر سێ بەرپرسوکە دێموکراتن داوایان لە پۆمپێئۆ کردووە وردەکاری و نووسراوەکانی پێویست و پێوەندیدار هەتا پێش ڕۆژی ٢٣ ئەیار ئامادە بکات و تەسلیمی ئەوانی بکات.
هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ ئەیار نانسی پێلۆسی بەرپرسی دێموکراتی ئەنجۆمەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ هەواڵنێران و میدیاکاران ڕایگەیاند کە ئەنجۆمەنی نوێنەران ئێجازەی شەڕ دژی ئێران بۆ دەوڵەتی ترامپ دەرناکات و هاوکات بە توندی ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی کۆماریخوازی ترامپ پێویستە زانیاری پۆلێنکراو لە هەمبەر ئێران بۆ یاسادانەرانی مەزنی ئامریکا ناسراو بە گرووپی هەشت دابین بکات.
گرووپی هەشت لە بەرپرسانی فراکسیۆنەکانی پارتە کۆماریخوازەکان و دێموکراتەکان لە هەر دوو ئەنجۆمەنی سەنا و ئەنجۆمەنی نۆێنەران و وتەبێژانی هەر دوو حیزب و هاوکات بەرپرسانی کۆمیتەکانی ئاسایشی ئەو دوو ئەنجۆمەنە و جێگرەکانیان پێک هاتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووترامپ ئەڵێت دڵنیام ئێران بە زووترین کات خوازیاری وتووێژ ئەبێت
بابەتی دواترداوكاری سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل له‌ به‌رپرسانی بەرگری وڵاتەکەی بۆ ڕێگری له ‌ته‌شه‌نه‌ی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئامریکا و ئێران بۆ وڵاتەکەیان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان