هەورە تریشقە بووە هۆی گیان لەدەست دانی ژنێک

0
921

ژنێکی گەنجی خەڵکی ناوچەی ڕوانسەری   کوردستانی ڕۆژهەڵات ، بەهۆی هەورەریشقەوە (برووسک)  گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد،، پەری فارێس کچی عەلی و خێزانی حوسێن کەرەمی دوانیمەڕۆی  رۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، بەهۆی هەورەتریشقەوە گیانی لە دەست دا.

ئەو ژنە تەمەن ٣٥ ساڵە خەڵکی گوندی”پشت تەنگی” ناوچەی شایگانی شاری روانسەر بووە .

یەکێک لە دانیشتوانی گوندی پشت تەنگ لەلێدوانێکدا وتی ” ناوبراو لە حەوشەی خۆیان بەهۆی لێدانی هەورە تریشقەوە دەکەوێتە زەوی و دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆی دەکەن گیانی لە دەست دەدات.”

تەرمی ئەو ژنە لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ” محمد رسول اللە”ی شاری جوانڕۆ راگیراوە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

پاییزی ئەمساڵیش لەشارەکانی ئورمیە و پیرانشار بە ٥ کەس بە هۆی هەورە تریشقەوە گیانیان لە دەست دابوو و ٤ کەسی دیکەش بریندار ببوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێنتاگۆن: هێزەکانی داعش گەیشتۆتە کەمترین ڕێژەی خۆی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا
بابەتی دواتروەزارەتی ئیتلاعات کتێبێکی لەژێر ناوی “حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران” چاپ و بڵاو کردەوە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.