Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هێزە ئینتزامییەکان لەناوچەی شلێر کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ

هێزە ئینتزامییەکان لەناوچەی شلێر کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ

0
943

کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنوورییەکانی شلێر و شاری بانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ گوللە و بەو هۆیەوە بریندا بووە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەلی وەیسی” لە ناوچەی سنووری شلێر، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و فیشەک بەر پشتی کەوتووە و بە توندی بریندار بووە.

دەوترێت ئەم هاووڵاتییە کوردە تەمەنی ٣٤ ساڵە و خاوەنی ٢ منداڵە و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و هێزە ئینتزامییەکان بە برینداریی دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێرێک رەوانەی ناوەندە پزشکییەکانیان کردووە.

هەروەها، هێزەکانی رێژیمی ئێران دەستیان بە سەر کەلوپەلی عەلی وەیسیدا داگرتووە.

هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان بە هۆی نەبوونی پیشەی شیاو و بێکاری لە رووی ناچارییەوە روو دەکەنە کاری مەترسیداری کۆڵبەری و بەداوی بەدەستهێنانی بژیوی ژیانیانن.

ئەو کۆڵبەرانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەکەونە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران و بەو هۆیەوە کوژراو و بریندار دەبن.

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٢٤ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە کۆی گشتی ئەو رێژەیە ١٢ کۆڵبەر کوژراون و ١٢کەسی دیکەش بریندار کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومامۆستایانی ناڕازیی لەبەر دەم مەجلیسی ئێران کۆبوونەوە
بابەتی دواتریەپەگە دەڵێ نزیک بە تەواوی حەسەکەمان ڕزگار کردووە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان