ڕۆژی كورد :
ماڵپه‌ڕه‌كانی سه‌ر به حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئیران ڕایانگه‌یاندووه كه هاوڕێی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دیرین و ئه‌ندامی پیشووی ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه ڕێزدار سادق زه‌رزا ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن به‌كرێگیراوێكی ڕژیمی تیرۆریست په‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لامار و به توندی بریندار كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٣٠ی جۆزه‌ردان به‌رانبه‌ر به ١٩ی حۆزه‌یرانی هاوڕێی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران و هاوڕێی نزیكی شه‌هید دوكتۆر قاسملوو به‌ڕێز سادق زه‌رزا له شاری لێویردانی ولاتی هۆڵه‌ند له لایه‌ن به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری دڕندانه و به زه‌بری چه‌قۆ به توندی بریندار كراوه. باس له‌وه ده‌كرێت كه‌سی به‌كرێگیراو به نازناوی ر.پ له دایكبووی شاری شنۆ سه‌ر به كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به مه‌به‌ستی دریژه‌ی پێدان به خویندن له به‌شی پزیشكی ڕووی كردووه‌ته وڵاتی هۆڵه‌ند و به هۆی دۆستایه‌تیی بنه‌ماڵه‌یی له گه‌ڵ ڕێزدار سادق زه‌رزا توانیوه‌یه‌تی به‌ڵێنی چاوپێكه‌وتن و دیدار له ناوبراو وه‌ربگرێت و له یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی خۆیان دا ڕۆژی هه‌ینی له نزیك ماڵی تێكۆشه‌ر سادق زه‌رزا و له ناو ئۆۆمبیلی نابراودا كاك سادقی داوه‌ته به‌ر په‌لاماری چه‌قۆ و به توندی برینداری كردووه تا ئه‌وه‌ی كه پۆلیسی ئه‌و وڵاته ئه‌گاته شوێنه‌كه و ناوبراو ده‌سبه‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و كاك سادق له ده‌ستی ناوبراو ده‌رباز ئه‌كه‌ن. تا ئیستا هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشی ناوبراو بۆ سه‌ر ئه‌م پیشمه‌رگه دیرین و كه‌سایه‌تییه سیاسییه به ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشكرا نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام وادیاره ده‌زگای تێرۆری ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی جارێكی دیكه هه‌وڵی كوشتن و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌ر و سیاسییه‌كانی خستووه‌ته‌وه ڕیزی بڕیاره‌كانی و جارێكی دیكه قۆڵی له‌و هه‌وڵه چه‌په‌ڵانه‌ی خۆی هه‌ڵماڵیوه.
سادق زه‌رزا یه‌كێك له ئه‌ندامانی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و خوشكه‌زای ڕێبه‌ری شه‌هید دوكتۆر قاسملووی نه‌مره كه ساڵانێكی زۆر له ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران خه‌بات و چالاكی كردووه و هه‌نووكه ساڵانێكه دانیشتووی وڵاتی هۆڵه‌نده و له ئێستادا به گوێره‌ی زانیارییه‌كان و به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی هۆڵه‌ند كه‌وتووه‌ته ژێر نه‌شته‌رگه‌ری و چاوه‌دێری وردی پزیشكی و ڕه‌وشی گه‌شتی ناوبراو باشه به‌ڵام گۆمانی ئه‌وه ده‌كرێت كه ناوبرو سۆمای ڕۆشنایی یه‌كێك له چاوه‌كانی له ده‌ست بدات.
ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ ئه‌و هه‌وڵه تێرۆریستییه به توندی مه‌حكووم ده‌كات و داوا له ده‌زگا دادپه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتی هۆڵه‌ند ده‌كات تاوانبار و تاوانباره‌كان به جه‌زای كرده‌وه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن و هیوای له‌ش ساغی و چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ ڕێزدا و تێكۆشه‌ر كاك سادق زه‌رزا ده‌خوازین و داواكاریین له ناوه‌نده مافی مرۆڤایه‌تییه‌كان هه‌وڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سێداره بۆ تێرۆر و كوشتنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان پووچه‌ل بكه‌نه‌وه و به مه‌حكووم كردنی و ئیدانه كردنی ئه‌و هه‌وڵه چه‌په‌ڵانه ڕیگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی تیرۆریست په‌روه‌ری ئێران جارێكی دیكه ئه‌و ههلسووكهوت و چالاكییانه دووپات بكاته‌وه.