ڕۆژی كورد :
لانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له پارێزگای ئه‌دله‌ب له ئه‌نجامی هیرشی هێزه ئاسمانییه‌كانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د گیانی خۆیان له ده‌ست داوه. فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی سۆپای سووریه به هاوڕێیه‌تی و پشتیوانی سۆپای ڕووسیه چه‌ن ناوچه‌یه‌كیان له پارێزگای ئه‌دله‌ب بۆردوومان كردووه.
هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به
هه‌ژماری كوژراو و برینداره‌كانی هێرشی سۆپای سووریه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای
ئه‌دله‌ب هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری ڕۆژئاوای سووریه، سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
ڕێكه‌وتی ٧ی دێسامبر له لایه‌ن چالاكانی ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه
بڵاوكرانه‌وه. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاڵمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌م پێوه‌ندییه‌دا
كه له شاری ده‌مێشق بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له كوژرانی ٢٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له
ڕه‌وتی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا ده‌كات. هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م
هێرشانه‌ی سۆپای سووریه به هاوڕێیه‌تی و پشتیوانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی
ڕووسیه بۆ سه‌ر پێنج گوندی ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجامدراوه و چه‌ن ناوچه‌یه‌كیان
به توندی بۆردوومان كردووه.
له‌م هیرشه‌دا هێزه ئاسمانییه‌كانی سۆپای به‌شار ئه‌سه‌د كه له فڕۆكه و هاوكات
هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه، پارێزگای ئه‌دله‌ب له باكووری
ڕۆژئاوای سووریه كه‌وتووه‌ته به‌ر ئامانج و له‌م پارێزگایه وه‌كوو دوایین دامه‌زراوه‌ی
هیزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی دژی سۆپای به‌شار ئه‌سه‌د ناو
براوه. به پێی ئه‌و ئامار و زانیارییانه‌ی كه له لایه‌ن ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كان
و هه‌روه‌ها ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ده‌رئه‌نجامی
هێرشه‌كانی سۆپای سووریه و هه‌روه‌ها هیزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه تا ئێستا سه‌رجه‌م
ڕێژه‌یه‌كی نزیك به ٤٨٠٠ كه‌س له پارێزگای ئه‌دله‌ب كوژراون. چالاكییه هاوبه‌شه‌كانی
سۆپای سووریه و هێزه ئاسمانییه‌كانی سۆپای ڕووسیه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه
ده‌ستی پێكرد، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا، له ڕه‌وتی ئه‌م هێرشانه‌دا
زیاتر له چه‌ن هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. باس له‌وه ده‌كرێت كه ١٢٠٠
كه‌س له كوژراوه‌كانی هێرشه ناوبراوه‌كان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و سڤیل بوون. زیاتر
له‌وانه‌ش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه زیاتر له هه‌زاران كه‌س ناچار كراون
ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان به جێبهێڵن. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری
ئاڵمان ته‌نیا له ڕه‌وتی هێرشه‌كانی حه‌وتووی ڕابردوو سۆپای سووریه بۆ سه‌ر پارێزگای
ئه‌دله‌ب ڕێژه‌یه‌كی ٢٥٠٠٠ كه‌سی له هاووڵاتیان ماڵ و نیشتمانی خۆیان به جێهیشتووه
و ئاواره بوون.
هاوكات هه‌زاران كه‌س له ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌دله‌ب پێوه‌ندیدار به هێرشه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌ی سۆپای سووریه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه به ناچار و بۆ ده‌ربازبوونی
خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه سنوورییه‌كانی هاوبه‌شی
وڵاتی سووریه له گه‌ڵ توركیه.