ڕۆژی كورد :
دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی “تاجی” له نزیكی شاری به‌غدا كه شوێنی نیشته‌جێبوون و به‌كارهێنانی هێزه‌كانی ئامریكایه له‌و وڵاته جارێكی دیكه كه‌وته به‌ر هیرشی مووشه‌ك و هاوه‌ن. پیش‌تر ئه‌م ناوه‌نده سه‌ربازییه كه‌وتبووه به‌ر هێرش و هێزه‌كانی ئا‌مریكا وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و قه‌ربووكردنه‌وه دامه‌زراوه‌كانی هێزه‌كانی كه‌تائیبی حێزبۆڵا و حه‌شدی شه‌عبییان بۆردوومانكردبوو.
له وڵاتی عێراقی جارێكی
دیكه ناوه‌ندی سه‌ربازی تاجی له نزیكی شاری به‌غدا كه‌وته به‌ر هیرشی گولله
هاوه‌ن. هێزه‌كانی سۆپای ئا‌مریكا و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌كانی عیراقی فێدراڵ
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ۱۴‌ی
ئادار باسی ئه‌و هێرشه‌یان كردووه بۆ سه‌ر ناوه‌ندی سه‌ربازی تاجی. سه‌باره‌ت به
ئه‌گه‌ری خه‌ساری گیانی و ئابووری ئه‌م هیرشه تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام به پێی وته‌كانی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه له ئاكامی ئه‌م هیرشه‌دا
دوو كه‌س له كارگێڕانی به‌رگری هێزی هه‌وایی عێراق به توندی بریندار كراون.
هاوكات ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی باسكرا‌و له سۆپای
عێراقی فێدراڵ نووسیویانه كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا ۲۳
مووشه‌كی كاتیۆشا به‌ره‌و ناوه‌ندی سه‌ربازی تاجی له نزیكی شاری به‌غدا پێته‌ختی
وڵاتی عێراقی فێدراڵ هاویشتراوه كه بووه‌ته هۆی بریندار بوونی چه‌ندین ئه‌ندامی
هێزی ئاسمانی ولاتی عێراق. دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی تاجی له نزیكی شاری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه
و شوینی نیشته‌جیبوون و جێگركردنی گرووپێك له ئه‌ندامان و هێزه‌كانی سۆپای
ئا‌مریكا و بریتانیایه و باس له‌وه ده‌كرێت كه زۆربه‌ی ئه‌م سه‌ربازه بیانییانه
به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانی و به‌رگری له دامه‌زراێنه‌رانی گرووپی تێرۆریستی
داعیش له‌م ناوه‌نده سه‌ربازییه جێگیركراون.