هه‌ڵوێستی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تی فارس

0
728

پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ پێوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

 له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كه‌ی فارس له‌ زه‌مانی مه‌شرووته‌ی قاجارییه‌وه‌، ناشیرین ترین سیسته‌می
هه‌ڵبژاردنی چینایه‌تی و فێئۆدالییان له‌ وڵاته‌ بیانییه‌كان هاورده‌كردوه‌ نزیك به‌ سه‌د ساڵ تێده‌په‌ڕێت. ئێستاش دوای ٣٧ ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی نوێی ده‌وڵه‌تی فارس، سیمای هه‌ڵبژادنه‌كانیان به‌ شێوازێكی نوێ به‌ڵام به‌ هه‌مان ناشیرینی و ڕیاكارییه‌ی سه‌ره‌تاكان نیشانی هه‌موو جیهان داوه‌. خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردوو شێوازی نوێ و كۆنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داگیركه‌ر به‌دوای مه‌به‌سته‌ چه‌په‌ڵه‌كانی خۆییه‌وه‌یه‌ نه‌ك مافی خه‌ڵكانی به‌زۆر به‌شداركراو.

ئامانجی تایبه‌تی داگیركه‌ر له‌ به‌رێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن داگیركه‌ری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ له‌ سێ خاڵی سه‌ره‌كیی كۆ ده‌كرێته‌وه‌: ١) ژینوسایدی هزری و په‌سه‌ند كردنی داگیركراو بوون له‌ لایه‌ن تاكی كورده‌وه‌ ٢) ناسنامه‌سازی درۆینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ٣) مه‌شروعییه‌ت سازی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ ناوخۆ و كۆمه‌ڵگای جیهانییدا‌. ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ده‌یان ئامانج و مه‌به‌ستی لاوه‌كییه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ درۆیینه‌ و ڕیاكارانه‌ی كه‌ پتر له‌ گاڵته‌جاری ده‌چێت هه‌تا له‌ هه‌ڵبژاردن.

پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ باوڕی وایه‌‌ ٣ هه‌ڵوێست له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تی فارس له‌ نێوان لایه‌نه‌ كورده‌كاندا هه‌یه‌:

به‌شداری كردن به‌ واته‌ی په‌سه‌ند كردنی هزری ئێرانیچییه‌تی و ئه‌ركی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ بێگانه‌كان
ته‌حریم كردن به‌ واتای په‌سه‌ند كردنی ئێرانچییه‌تی له‌ ڕوانگه‌یه‌كی گۆڕانخوازانه‌ كه‌ خۆی به‌ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌زانێت نه‌ك كوردستانی
نا كردنی بنه‌ڕه‌تی به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هی نه‌ته‌وه‌ی فارسه‌ نه‌ك هی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌. به‌م هۆیه‌ كورد ناهێڵێت هه‌ڵبژاردنی داسه‌پێنراوی فارسان له‌ وڵاته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌ بچێت
پێویسته‌ هه‌موو كوردێك له‌ پێناو پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گشت ئامانجه‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فارس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌ وڵاتی ئێمه‌ هه‌نگاوی درووست و پێویست هه‌ڵبگرێت، كه‌ نا كردنی هه‌ڵبژاردنی داگیركه‌رانه‌ له‌ كوردستان.

كورد پێویسته‌ بزانێت كه‌ ده‌بێت سبه‌ی هێزی گه‌ل بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بێته‌ مه‌یدان و رۆژی هه‌ڵبژاردنی داگیركه‌ری فارس بكه‌ین به‌ ڕۆژی نا كردنی داگیركه‌ران و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان.

نا بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تی فارس له‌ كوردستان

بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

ده‌فته‌ر سیاسیی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

٢٥ فوریه‌ ٢٠١٦

پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووەرزشوانێکی کورد لە کێ بەر کێکانی تکواندۆی تورکیە یەکەم هاتەوە
بابەتی دواترفه‌رانسه‌: بڕیاری داخستنی که‌مپی کاڵاس له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی فه‌رانسه‌وه‌

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.