ڕۆژی كورد :
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆك كۆماری كۆماریخوازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له كاتێك دا نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوو سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، هه‌ڵگری باری دوو شكه‌ستی گه‌وره و ئه‌سته‌م بوو. هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له دوو پارێزگای ویرجینیا و كۆنتاكی سه‌ركه‌وتنێكی مێژووییه بۆ دیمۆكراته‌كان. ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیشتا به فه‌رمیی ڕانه‌گه‌یه‌ندراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی ئا‌مریكا، له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی ئه‌م وڵاته “ئه‌ندی به‌شیر”ی دێمۆكرات به جیاوازییه‌كی بێ وینه‌ی چه‌ن هه‌زار ده‌نگ له به‌رهه‌ڵستكاری كۆماریخوازی خۆی له پارێزگای كۆنتاكی وه پێش كه‌وت. به پێی ئه‌م ڕه‌وته ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پارتی دێمۆكرات وه‌كوو قائیم مه‌قامی ئه‌م پارێزگا دیاری ده‌كرێت كه تا ئێستا وه‌كوو بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆماریخوازه‌كان له هه‌ژمار ده‌هات. هاوكات “مه‌ت بۆئین” به‌رهه‌ڵستكاری كۆماریخوازی ئه‌ندی به‌شیر و له لایه‌نگرانی دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاندووه كه به هیچ شیوازێك شكه‌ست قه‌بووڵ ناكات. ناوبراو به ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كه له ئاكامی بژاردنی ده‌نگه‌كان ته‌ینا چه‌ن سه‌رپێچییه‌ك ڕوویداوه، پشتڕاستی كرده‌وه كه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌بووڵا ناكات و ڕایگه‌یاند هیشتا ده‌رئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی ئا‌مریكا، لاوازی ده‌نگه‌كان بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی هاوحیزبییه‌كانی ناوبراو له پارێزگاكانی دیكه‌ی ئا‌مریكا. دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی له پارێزگای كۆنتاكی ڕێژه‌یه‌كی نزیك به ٣٠% زیاتر له به‌رهه‌ڵستكاری دیمۆكراتی خۆی “هیلاری كلینتۆن” له‌و ناوچانه ده‌نگی وه‌ده‌ست هێنابوو.
هاوكات له پارێزگای ویرجینیاش، دێمۆكراته‌كان توانییویانه بۆ یه‌كه‌م جار دوای ماوه‌یه‌ك نزیك به ٢٥ساڵ، زۆرترین كۆرسییه‌كانی هه‌ر دوو ئه‌نجۆمه‌نی ئه‌م پارێزگا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. كۆماریخوازه‌كان تا ئێستا توانییبویان به جیاوازییه‌كی زۆر كه‌مه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆیان له ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی نوێنه‌ران و سه‌نای ئه‌م پارێزگا ڕابگرن. به پێی ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، سێناتۆره كۆماریخوازه‌كان لانیكه‌م له دوو ناوچه‌ی ئه‌م پارێزگا له به‌رهه‌لستكاره دێمۆكراته‌كانی خۆیان وه‌دوا كه‌وتوون. له ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگای نوێنه‌رانیش، دیمۆكراته‌كان لانیكه‌م به وه‌ده‌ست هێنانی ٥ كۆرسی زیاتر له به‌رهه‌ڵستكاره كۆماریخوازه‌كان وه‌پێش كه‌وتوون. هاوكات له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای ویرجینیا، خاتوو “غه‌زاله هاشمی” ئه‌ندامی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هێندی دێمۆكراته‌كان توانیویه‌تی وه‌كوو یه‌كه‌م خانمی په‌یڕه‌وی ئایینی ئیسلام بچێته ناو ئه‌نجۆمه‌نی سه‌نای ئه‌م پارێزگایه‌وه.
له‌م نێوانه‌دا “تام پرێز” به‌رپرسی كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێمۆكراتی ئا‌مریكا، باسی “سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی” كردووه و به وته‌ی ناوبراو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ترامپ و هه‌موو كۆماریخوازه‌كانی تا زۆرترین ئاست تووشی شڵه‌ژان و نیگه‌رانی كردووه. تام پرێز هاوكات ئه‌وه‌ی زیاد كرد كه له ئێستادا دیمۆكراته‌كان له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك و له هه‌ر پارێزگایه‌ك به “وزه‌یه‌كی بێ وینه” هه‌وڵ ده‌ده‌ن. به‌رپرسی كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆكراته‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد به پێی ئه‌م ره‌وته پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو شكه‌ست به ترامپ و پارته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
به‌ڵام له پارێزگای ”می سی سی پی” كۆماریخوازه‌كان هه‌روا له ده‌سه‌ڵات دا ده‌مێننه‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی ئا‌مریكا، “تیت ریۆس” به‌ربژێری پاڵویراوی پارتی كۆماریخواز له‌م پارێزگادا، توانی به سه‌ر به‌رهه‌لستكاری دیمۆكراتی خۆی دا سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بهینێت. دۆناڵد تڕا‌مپ مانگی حۆزه‌یرانی ڕابردوو به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێكی به‌ربلاو له لایه‌نگرانی له پارێزگای فلۆریدا به‌ربژێر بوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی ڕاگه‌یاند.