ڕۆژی كورد :
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرۆستی وڵاتی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٤ی ئادار به فه‌رمیی ڕایگه‌یاند كه هه‌ژماری گیانبه‌ختكردووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له وڵاته‌كه‌ی تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٩٢ كه‌س و هاوكات هه‌واڵه‌كان باس له تووشبوونی مسۆگه‌ری ٢٩٢٢ كه‌س به‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن.
كیانووش
جه‌هانپوور، وه‌زیری ته‌ندرۆستی وڵاتی ئێران پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌ر
ته‌لڤیزیۆنی فه‌رمیی ولاته‌كه‌ی دوایین هه‌ژماری تووشبوان و گیانبه‌ختكراوانی ڕاگه‌یاند
و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له دوای رۆژی سێشه‌ممه به دواوه ١٥ كه‌سی دیكه له
تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له وڵاته‌كه‌ی گیانی خۆیان له ده‌ست داوه و
هاوكات هه‌ر له‌م ماوه كورته‌دا ده‌رئه‌نجامی پشكنینی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ٥٨٦
كه‌سی دیكه له گومانلێكراوه‌كانی به‌م ڤایرۆسه به ئه‌رێنی ده‌ركه‌وتووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرۆستی ولاتی ئێران له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی دا هه‌ژماری
تووشبووانی بو ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌موو پارێزگاكانی ئێران ڕاگه‌یاند كه كۆی
گشتیی گه‌یشتووه‌ته ٢٩٢٢ كه‌س تا دوایین كاژێره‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه و له‌م
نێوانه‌دا زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان له پارێزگای تاران به ڕێژه‌ی ٢٥٣ كه‌س بووه
و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوو دا زۆرترین ڕێژه‌ی كه‌سانی تووشبوو به‌م
ڤایرۆسه له پارێزگاكانی قۆم و خۆراسان ڕاگه‌یه‌ندراوه هاوكات له گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌وانه‌ش ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرۆستی له سه‌رتاوه تا ئیستا هیچ كات
هه‌ژماری تووشبووان و گیانبه‌ختكردووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای به جیاوازی پارێزگاكان
ڕانه‌گه‌یاندووه.