هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: کارەساتی شەنگال و کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی، زامێک کە تا ئێستاش ساڕێژ نەکراوە.

0
173

ڕۆژی١٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧١٤ی کوردی ، ٣ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی گرووپی تیرۆریستیی داعش بە مەبەستی لەناوبردن و پاکتاوی ئایینیی کوردانی ئێزدی، هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شاری شەنگاڵ و ناوچەکانی دەورووبەری و زیاتر لە پێنج هەزار کوردیان شەهید کرد و نزیکەی حەوت هەزار ژن و کچی کوردی ئێزدیان بە مەبەستی بە کۆیلایەتپێکردنی جینسی بە دیل گرت و هاوکات زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵ و زێدیان بە جێهێشت.

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بە سەر كارەساتی شەنگال و ژینۆسایدی کوردانی ئێزدی دا تێپەڕ دەبێ و بە داخەوە تاکوو ئێستاش ئەو کەس و لایەنانەی لە ڕوودانی ئەم کارەساتە دا بەرپرس و تاوانباربوون، نەخراونە بەر لێپێچینەوە و دادگایی کردن.

کەم نین ئەوانەی وا ئێستاش هەروا بێسەروشوێنن و کۆمەڵگای جیهانیش لە ئاست ئەو جینایەتە گەورەیەی دەرحەق بە گەلی کورد کرا، دیسان وەک هەمیشە چاوی نووقاندوە و بێدەنگی هەڵبژاردوە.

پێویستە بە کردەوە کار بۆ ئەوە بکرێ کە ئەو کۆمەڵکوژی و جینایەتە دژە مرۆییە لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەییدا وەک ژینۆساید بناسرێ و هاوکات حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستانیش بە بێ لەبەرچاو گرتنی بیری تەسکی حیزبایەتی و بە وەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی،قەرەبووی قوربانیان و بنەماڵەکانیان بکاتەوە و لە پێناو پاراستنی گیان و سەر و ماڵی کوردانی ئێزدی دا هەوڵی کارا و جیددی بدا.

بە باوەڕی ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان،فەرمانێک کە لە لایەن داعشی سونیەوە بەدژی کوردانی ئێزدی درا درێژەی هەر هەمان فەرمانە کە داعشی ئێرانی و تورکی و سووری و عێڕاقی لە ژێر ناوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و فتوای جیهادی خومەینی بە دژی گەلی کورد و هێرشی ئەردۆغان بۆ سەر عفرین و ڕۆژئاوا، لە ژێر ناوی سوورەتی فەتح دا بۆ سەر گەلی کورد ئەنجامیان دا.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو ڕۆژە دا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە هۆڤانەیە سەری ڕیز و نەوازش لە بەرانبەر سەرجەم گیانبەختکردووانی ئەم کارەساتە دا دادەنەوێنێ و هیوای ساڕێژ بوونەوە بۆ زام و برینی قوربانیان دەخوازێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی
٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی

 

هەشتەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی شنگال ڕۆژی12ی گەلاوێژی ساڵی 2714ی کوردی ، 3ی ئاگۆستی ساڵی 2014ی زایینی گرووپی تیرۆریستیی داعش بە مەبەستی لەناوبردن و پاکتاوی ئایینیی کوردانی ئێزدی، هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شاری شەنگاڵ و ناوچەکانی دەورووبەری و زیاتر لە پێنج هەزار کوردیان شەهید کرد و نزیکەی حەوت هەزار ژن و کچی کوردی ئێزدیان بە مەبەستی بە کۆیلایەتپێکردنی جینسی بە دیل گرت و هاوکات زیاتر لە 350 هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵ و زێدیان بە جێهێشت..

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوازدەهەمین ساڵوەگەری دامەزرانی ڕێکخراوی یاری کورد
بابەتی دواترنۆیەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شێعری کوردی

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.