Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران نەغەدە: لاوێکی کوردی نەغەدەیی کەوتە بەر هێرش و بە چەقۆ بریندار کرا

نەغەدە: لاوێکی کوردی نەغەدەیی کەوتە بەر هێرش و بە چەقۆ بریندار کرا

0
1297

ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی خاکەلێوە و ڕۆژی سیزدەبەدەر، لاوێکی کوردی نەغەدەیی بوو بە ئامانجی چەند کەسێکی چەقۆکێش و بە تووندی بریندار کرا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شاری نەغەدەوە بە ڕۆژی کورد گریشتوون، ئەمڕۆ لاوێکی کوردی شاری نەغەدە بە ناوی ئیسماعیل ئەرجومەندی لە سەیرانگای شێخ ڕەش لە لایەن چەند کەسێکی چەقۆکێشەوە هیرشی کرا سەر و لە چەند شوێن بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لاوێک کە دەگوترێ چەقۆی وەشاندووە لە لایەن پۆلیس ـەوە دەست بە سەر کراوە، دەگوترێ ئەو لاوە تورکە و خەڵکی شاری نەغەدەیە.

ئیسماعیل لە ٦ شوینی لەشی لە لای سەر و لاق، بریندار بووە.

دەگوترێ ئیسماعیل لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و بەو پێیە کە دەمارەکانی لاق و عەسەبەکانی گرتووە، بڕیارە نەشتەرگەری لاقی بۆ ئەنجام بدرێت.

شایانی ئاماژەیە کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەممەی ئەمساڵ و پێشتریش، هەندێ ئاژاوە لەلایەن بەشێک لەتورکەکانی سەر بە ڕژیم لە شاری نەغەدەوە، هەندێ کێشە و ئاڵۆزی بۆ کوردانی ئەو شارە ساز بووە، ڕۆژی کورد لە مەڕ پەیوەندی ڕووداوی ئەمڕۆ بەو کێشەوە و هەروەها هۆکاری ئەو شەڕە هیچ زانیارییەکی لەبەردەست نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژنامەیەکی دانمارکی هەڵویستی کوردانی پەناخوازی لە هەمبەر ڕووداوی برۆکسێل، بەرز نرخاند
بابەتی دواترسیخوڕێکی ئێران لە پاکستان دەست بەسەر کرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان