ڕۆژی كورد :
به‌رپرسی ئه‌نجۆمه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پاڕله‌مانی ئاڵمان ئه‌ڵێت پێویسته هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی به‌ربڵاو و گشتگیر له گه‌ڵ ئێران. ناوبراو خوازیاری ڕێكه‌وتنێك بووه كه بێجگه له چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پاراستنی باری ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش له خۆ بگرێت.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌م دواییانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێداویستی و توانای ته‌كنیكی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی تا سێ یان چوار مانگی داهاتوو ده‌ستی به چه‌كی ناوه‌كی ڕا بگات. “ڕۆبێرت ڕۆنتێن”، به‌رپرسی ئه‌نجۆمه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پاڕله‌مانی فێدڕاڵی ئاڵمان به سه‌ره‌نجدان به دڵه‌ڕاوكێكانی له‌م بواره‌دا خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی نوێ له گه‌ڵ ڕژیمی ئێران بووه.
ڕۆژنامه‌ی “ووڵت” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۶ی نیسان به پێی وته‌كانی ڕابێرت ڕۆنتێن نووسیویه‌تی : مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ڕێكه‌وتنی ناوه‌كی له گه‌ڵ ئێران به‌رگری كردن له ده‌ست پێڕانه‌گه‌یشتنی ڕژیمی ئێران به چه‌كی ناوه‌كی بووه. ئه‌م ئه‌ندامه سیاسییه‌ی پارتی دێمۆكرات مه‌سییحی ئاڵمان له درێژه‌ی وته‌كانی دا ئه‌ڵێت : دوای كشانه‌وه و ده‌رچوونی یه‌ك لایه‌نه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ڕێكه‌وتنی ناوه‌كی له نێوان ئێران و شه‌ش هێزی سه‌ره‌كی جیهانی، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌واوه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕابردووی خۆی ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كی نزیك به دوو ساڵ پێش ئێستا ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ناوه‌كی به‌رجام ده‌ركه‌وت و دوابه‌دوای ئه‌وه بایكۆته پووچه‌ڵكراو یان هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دژی ڕژیمی ئێران دیسانه‌وه به‌كار هێنرایه‌وه و وه‌گڕكه‌وته‌وه. سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، دۆناڵد تڕا‌مپ دوابه‌دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌ورانی به‌ربه‌ركانێ و ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ڕێكه‌وتنی ناوه‌كی له گه‌ڵ ڕژیمی ئێران به خراپترین ڕێكه‌وتنی مێژوو ناو برد و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه ئه‌م ڕێكه‌وتننامه نابێته به‌ربه‌ستێك بۆ ده‌ست پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رده‌وامی تاران به چه‌كی ناوه‌كی و به‌ری به به‌رنامه گه‌نگه‌شاوییه‌كانی مووشه‌كی، ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه و پشتیوانیی له گرووپه تێرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه نه‌گرتووه و ناگرێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووو ئه‌مانه، به‌رپرسی گشتیی ئه‌نجۆمه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پاڕله‌مانی ئاڵمان به ڕۆژنامه‌ی ووڵتی ڕاگه‌یاندووه كه رێكه‌وتنی نوێ له گه‌ڵ ئێران پێویسته هه‌روه‌ها چه‌مكی پاراستنی باری ئه‌منی ناوچه‌كه له خۆ بگرێت.