ڕۆژی كورد :
کۆمیته‌ی تایبه‌تی جێبه‌جێكاری ئابووری “ئێف ئه‌ی تی ئێف” له دواهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ی خۆی له پاریس، ئێرانی جارێكی دیكه خسته ناو لیستی ڕه‌شی خۆیه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه دوابه‌دوای ئه‌وه به ئه‌نجام گه‌یشت كه په‌سه‌ند كردنی دوو گه‌ڵاڵه‌ی نوێی هاوپێچ كرا‌و به په‌یماننامه‌ی پالێرمۆ و په‌یمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ دابین كردنی باری ئابووری تێرۆریسم له وڵاتی ئێران له كۆڕبه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته كه‌وته ژێر بێده‌نگی و تا هه‌نووكه به ده‌رئه‌نجامێكی كۆتایی نه‌گه‌یشتووه.
پالێرمۆ، په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژی تاوانه ڕێكخراوه‌ییه‌كانی فره‌نه‌ته‌وه‌ییه كه ساڵی ٢٠٠١ی زایینی په‌سه‌ند كراوه و له دوای ساڵی ٢٠٠٣ی زایینیه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه بووه به ئه‌ركێكی پێویست بۆ جیبه‌جیكردنی. مه‌به‌ست له تاوانه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له په‌یماننامه‌ی ناوبراودا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی نایاسایی مرۆڤه‌كان و كڕین و فرۆشتنی نایاسایی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان به تایبه‌تی ژنان و منداڵان، به‌رگری له جێبه‌جێكردنی نایاسایی كۆچبه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كڕین و فرۆشتنی نایاسایی چه‌ك و چۆڵه كه له ئێستادا ١٨٩ وڵاتی جیهان ئه‌ندامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م په‌یماننامه‌یان واژوو كردووه.
هاوكات په‌یمانی سی ئێف تی “CFT” وه‌كوو په‌یماننامه‌یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستی ئابووری تێرۆریسم وه‌كوو په‌یمانێكی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی ١٩٩٩ی زایینی له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه. بڕیاری كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی كۆمیته‌ی گشتی گرووپی تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی جێبه‌جێكاری ئابووری ئێف ئه‌ی تی ئێف له پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه دوای ٣ ساڵ هۆشداری و به سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه له هه‌مبه‌ر تاران و دووپاتكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته شه‌ش مانگه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه بۆ سه‌ر ئێران هاته جیبه‌جێكردن و به ئه‌نجام گه‌یشت. جێگای ئاماژه پێكردنه كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانی شه‌ش ڕۆژه‌ی كۆمیته‌ی تایبه‌تی هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستییه ئابوورییه‌كان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و هه‌لسه‌نگاندنی كرده‌وه‌ی وڵاتانی دونیا بۆ به‌رگری له گه‌ڵ دیارده‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره و دابینكردنی پێداویستی ئابووری تێرۆریسم له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو ڕێكه‌وتی ١٦ی فێورییه ده‌ستی پێكرد و تا ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٢ی فێورییه به‌رده‌وام بووه.