ڕۆژی كورد :
وڵاتی ئیسرائیل به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی ئێران ناوندێكی نوێی فه‌رمانده‌یی پێك ده‌هێنێت. ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خۆی وه‌كوو به‌شێك له نوێكردنه‌وه‌ی ڕێكخستنی به‌ربڵاوی سۆپای خۆی ڕاگه‌یاندووه. ژێنه‌راڵێكی باڵاده‌سی سۆپای ئیسرائیل به‌رێوه‌بردنی ئه‌م ناوه‌نده‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاسۆشۆیتێدپرێس ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩ی فیورییه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له ئۆرشه‌لیم باسی پێك هێنانی ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی تایبه‌تی له سۆپای ئیسرائیل كردووه. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوه‌نده به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ربازی ئیران دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌ندراوه و باس له‌وه كراوه كه ئاراسته و كونترۆڵی ئه‌م ناوه‌نده له ئه‌ستۆی ژێنه‌راڵێكی باڵاده‌ستی سۆپای ئیسرائیل ده‌بیت. هه‌واڵی پێك هێنانی ناوه‌ندی نوێی فه‌رمانده‌یی ته‌نیا چه‌ن ڕۆژ دوای وته‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له بابه‌ت گۆڕانكاری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕژیمی ئێران دا ڕاگه‌یه‌ندراوه. “نه‌فتالی بێنێت”، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه سیاسه‌تی سه‌ربازی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌نگاوه تێرۆریستییه‌كانی ڕژیمی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا له سیاسه‌تی به‌رگرییه‌وه بۆ سیاسه‌تی هێرشكارانه ده‌گۆڕدرێت.