نابێ بڵێین ڕێژیمى ئێران ئیتر ناڕوخێ

0
4674

نوسینى ئەلبورز ڕۆئین تەن 

ئەگەر ڕێژیمى ئێران بڕووخێ دونیاکەمان چۆن دەبێ

کوردستان : خەڵکی کوردستان سەر لە نوێ خۆیان رێکدەخەنەوە بۆ دروست کردنی حکومەتی کوردستان ئەزمونی کۆمارو شۆرشی گەلان دەکەنە بناغە و لەو بۆشاییە کەڵک وەردەگرن و کار دەکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی پێش تر دیاری کراوە بێ گومان سەختیەکی یەکجار زۆری دەبێ بەڵام ئەگەر رێژیم بروخێ کارەکەن تا رادەیەکی زۆر ئاسان تر دەبێ. دوژمنی سەرەکی سەربەخۆی نامێنێ لە باشور بە ئاسانی ریفراندوم دەکا لە رۆژ ئاوا بناغەی پەیوەندی ئەسەد و پەکەکە تێک دەچێ خەڵکی رۆژئاوا بەدوای جێبەجێ کردنی ئەزمونێک وەک باشور دەکەون و لە باکور ئیدی دەست تێوەردان لە رێگەی داعش نامێنێ تا درز بکەوێتە نێوان کورد حکومەتی تورکیە.

ئێران: دوای ڕوخانی رێژیم و ئەزمونی خەڵک لە رێژیمەکانی پاشایەتی و ئیسلامی ئەو بارە کۆمەڵایەتیەی هەیە بە دوای ڕێژیمێکی دێموکرات دا دەگەرێ لە بواری سیاسی ئێران دەبێتە حکومەتێکی دێموکرات و بەرەو دونیا دەکرێتەوە ئەو هەموو هێزو ئینێرژیەی کە لە سوپا و چەکی ناوەکی و زۆر شتی تر بەکار ناهێنرێ بەڵکو لە ئاسودەی خەڵک بە کار دەهنرێ واتە دوای سەدان سڵ بەرەو دوا ڕۆیشتن بەرەو پێش دەڕوات ئیتر کار بۆ ئیدۆلۆژیەکی تایبەت ناکا بەڵکو کار بۆ نرخە گەردونیەکان دەکا.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ئەگەر رێژیمی ئێران نەمێنێ ئیتر حەماس لە فلستین نامێنێ هیوای ئاشتی زۆرتر دەـبێ ئیتر لوبنان لە شەڕی ناوۆ رزگار دەبێ و حیزبولا لەوێ کاری تێکدەری ناکا و تەنیا لە بواری توریسم بگەشێتەوە و دەتوانی ئاسودەی پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە ببینێ لە سوریە ئەسەد نامێنێ قاتلی سەدان هزار کەس ێدی حکومەت ناگێرێ بە ملیۆن مرۆڤ دەگەرێنەوە وڵاتی خۆیان و داعش نامێنێ لە عێراق دەست تێوەردان نامێنێ و بە ملیارد دولار پارەی عێراق بە چەک نادرێ تا بدرێ بە بە داعش و ناکۆکی نێوان پێکهاتەکان نامێنێ لە یەمەن شەڕی حوسیەکان و دەوڵەتی مەرکەزی کۆتای دێ شیعەکانی بەحرێن شۆڕش ناکەن ێیتر پێویستی بە خەرج کردنی پارە لە جیبوتی نامێنێ وڵاتانی عەرەبی لە ترسی ئێران بە ملیارد دولار چەک ناکرن و کەندوای فارس ئارام دەبێ و لە شەڕی ساردی عەرەبستان و ئێران نابێتە هۆی ناکۆکی مەترسی دروست بونی شەرێکی ناوچەی نامێنێ ئەو ئابوریە گەورەیە بۆ دروست کردنی دوسەد هزار چەکدار لە ناوچە بۆ ئێران خۆی سەرف دەکرێ و ئەو چەکدارانە لە وڵاتانی ناوچە ئیتر وێرانکاری ناکەن

جیهان: ئەگەر رێژیی ئێران نەمێنێ یەکێک لە وڵاتە دیکتاتۆرەکان نامێنێ یەکێک لە ئستراتیژیترین ناوچەی جیهان ئارام دەبێ و تیروری نێودەوڵەتی تارادەیەکی زور کەم دەبێتەوە ئەوکات ترسی دروست بونی هێزێکی ئەتومی نامێنێ زورترین ژمارەی کوبونەوەی جیهان بۆ بابەتێکی تر جیا لە ئێران دەکرێ ئەوکات سرویسە جاسوسیە جیهانیەکان پارەیەکی کەمتر بۆ پوچەڵ کردنەوەی کردەوە تیرۆریستەکان دابین دەکا ئەلقاعیدە و داعش و رێکخراوی توند ئاژۆ لەو سەرو ئەو سەری دونیا دروست نابێ.

هەمووی ئەوانەی سەرەوە لە دونیایێکی بێ رێژیمی ئێران دا دەتوانێ وەکو حەلقەکانى زەنجیرێکى پێک بەستراو دروست ببێ باش دەزانم هەموو خرابیەکانى دونیا هەر ئێران نیە بەلام بە شیکى گرنگىشی لە سایەى سەرى ئێرانە . لەوانەیە بپرسن کۆریاى باکوریش شتێکى کەمترى لە ئێران نیە بەلام جیاوازى زۆرە چونکو کۆریاى باکور لە ئەمریکاى لاتین یا ئەفریقا حوجرەى تیروریستی نیە ولاتانى دەورو بەرى کۆریاى باکور هەمویان لە ئارامى و خۆشی دا دەژین هەر بۆیەش دونیا بۆ ئەوەى بەرژەوەندى خۆى بپارزێ یا ئەوەى  سیاسەتى زیانى بۆ من نەبێ لە زۆر شوێن چاوى لە هەمووى ئەوانە بەستوە هەر بۆیەش ئێستاش کونترول کردنى وەها هێزیک تا دەروات سەخترە.

بەلام بۆ ئێمەى کورد کە هیچ بەرژەوەندیمان لە مانى ئەو ڕێژیمە نیە و بگرە هۆکارى یەکەمى نەبونى ئازادى و کوشتن و ئازارى گەلەکەمانە نابی هیچ کات باس لەوە بکەین کە تازە ئەو رێژیمە ناروخێ چونکو ئەوکات لە گەل خۆ وەدەست دان هیچ جیاوازیەکى دیکەى نامێنێ هەر بۆیەش ئەبی بە هەموو شیوەیەک کار بکەین بۆ روخانى . ئەوە باش دەزانم لە سیاسەت دا هیچ کات ناتوانین بڵیین ئەوە حەتمەن دەبی یا نابی بەلام دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵیین تا ئەو کاتەى رێژیم مابێ ئێمەى کورد هیچ کات ناگەین بە مافەکانمان تەنیا ئەگەر تاقمى دەسەلات دار ترسی نەمانى خۆى ببینێ تەنیا ڕێگەى دروست بونى ئەو ترسەش خەبات بە هەموو شێوەیەکى ڕەوایە و ڕوخانى ڕێژمیش ئەگەر گەل بیهەوێ زؤر ئاسانە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولێبووردەیی ناونەتەوەیی: ژنانی پەنابەر دەبنە قوربانی تووندووتیژی ڕەگەزی
بابەتی دواترکورد و نەوت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.