مەکدۆنیا: شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی مەکدۆنیا و پەنابەران لە سەر سنووری یونان هاتە ئاراوە

0
1104

به‌هۆی‌ ناڕه‌زایی‌ پەنابەران دژ به‌ داخستنی‌ سنوره‌كان، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پۆلیسی‌ مه‌كدۆنیا و پەنابەران له‌ كه‌مپیی‌ ئه‌دۆمینی‌ ڕوویدا. پۆلیسی‌ مه‌كدۆنیا له‌ ڕێی‌ گازی‌ فرمێسكڕێژ و بۆمبی‌ ده‌نگییه‌وه‌ كۆتایی‌ به‌و ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕینه‌ هێنا، پاش ئه‌وه‌ی‌ پەنابەران ویستیان به‌سه‌ر دیواری‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ نێوان یۆنان و مه‌كدۆنیا سه‌ربكه‌ون و بچنه‌ ناو خاكی‌ مه‌كدۆنیاوه‌. ئه‌و پێكدادانه‌ پاش ئه‌وه‌ ڕوویدا، نزیكه‌ی‌ 500 پەنابەر لە ناو كه‌مپی‌ ئه‌دۆمینی‌ له‌ كۆی‌ 11 هه‌زار كۆچبه‌ر ویستیان بچنه‌ ناو خاكی‌ مه‌كدۆنیاوه‌، ئه‌وه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ كردنه‌وه‌ی‌ سنوره‌كان. كه‌مپی‌ ئه‌دۆمینی‌ نزیكه‌ی‌ 11 هه‌زار پەنابەر تێدا گیریان خواردوه‌ و ڕێگایان پێ نادرێت بپه‌ڕنه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتانی‌ ئورووپایی، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ مانگی‌ ڕابردوه‌وه‌، ئورووپا سنوره‌كانی‌ به‌ڕووی‌ ئه‌و پەنابەران داخست.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران- بەشی سێهەم
بابەتی دواترباڵوێزی بریتانیا لە تورکیە: بریتانیا دژی دەوڵەتی کوردییە لە رۆژئاوای کوردستان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.