Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران مەهاباد: مینێک تەقییەوە و کرێکارێک بریندار بوو

مەهاباد: مینێک تەقییەوە و کرێکارێک بریندار بوو

0
1134

رۆژی کورد: لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی هێرشی سوپای پاسداران لە ناوچەی مهاباد، کرێکارێکی شارەوانیی ئەو شارە بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان لە مهابادەوە، ڕووداوی تەقینەوەی ئەو مینە لە شەقامی “ساحیلی”ی شاری مەهاباد هاتۆتە ئاراوە.

بە گوتەی شایەتحاڵێک، ئەو ڕووداوە لە کاتی کار کردنی کرێکارانی شارەوانیی مەهاباد لە سەوزایی نێوان شەقامی ساحیلیدا هاتۆتە ئاراوە.’

دەگوترێ لاقێکی ئەو کرێکارە بە سووکی بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لە سەردەمی هێرشی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بۆ سەر کوردستان، سەدان هێکتار لە زەوی و زاری دەوروبەری شار و گوندەکان مین‌ڕێژ کران و هەتا ئێستا هەڵنەگیراونەتەوە.

بەپێی ئامارەکان هەنووکە ١٦ ملیۆن مین لە چوار ئوستانی ئیلام، کرماشان، سنە ورمێ‌دا هەن و ساڵانە سەدان کەس لە خەڵکی ئاسایی بەهۆی تەقینەوەی مین، بەرەوڕووی مەرگ و کەمئەندامی دەبنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێران، رووداوی هاتوچوو لە ١١ رۆژدا، ٨ بەرابەری تەقینەوەکەی بروکسێل خەڵکی کوشتووە
بابەتی دواتردوو کارمەندی وزەخانەی ناوکیی بلژیک چوونە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان