Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران مەترسی ڕادەست کردنەوەی ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی سیاسی بۆ ئێران هەیە

مەترسی ڕادەست کردنەوەی ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی سیاسی بۆ ئێران هەیە

0
1379

هەیبەت (هێدی) کامەرانی پوور، ڕۆژنامەوان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ماوەی سێ ساڵ و نیو لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشمەرگە بووە و وەک کادری ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە کاری کردووە و پاشان بە مەبەستی وەرگرتنی پەنابەری ڕووی لە وڵاتی ئاڵمان کردووە .

کامەرانی پوور، خەڵکی شاری سنەی خۆرهەڵاتی کوردستان، ٥ی نۆڤامبری ٢٠١٥ گەیشتۆتە وڵاتی ئاڵمان و داوای پەنابەری لەو وڵاتە کردووە.

بە گوێرەی قسەکانی کامەرانی پوور لە ماوەیەکی یەکجار کەم و کورت و بە کوت و پڕی لە دوو رێکەوتی ٣ و ١٧ی دیسامبری ٢٠١٥، دوو ئینترڤیو (چاوپێکەوتنی)ی پەنابەری لەگەڵ کراوە و ئێستاش وڵامی نەرێنی (نیگاتیڤ)ی بۆ هاتووە.

لەو نامەیەدا کە لە لایەن فەرمانگەی پەنابەریی ئاڵمانەوە بۆ کامەرانی پوور هاتووە نووسراوە کە تەنیا یەک حەوتوو کاتی هەیە سکاڵا و ناڕەزایەتی خۆی تۆمار بکات و لە هەمان کاتیشدا پێویستە بە زووترین کات بەڵگە و ناسنامەکانی ناسێنەری کەسایەتی خۆی ڕادەست بکات تا بە گوێرەی ناسنامەکەی ڕادەستی ئەو وڵاتە بکرێت کە لێی لە دایک بووە.

لەو نامەیەی دەوڵەتی ئاڵمان بۆ کامەرانی پوور هەروەها نووسراوە کە پۆلیسی ئاڵمان هەر کات و تەنانەت ئەو کاتە کە ناوبراو لە خەویشدایە هەڵبکوتنە سەری و دەست بەسەر و ڕەوانەی ئێرانی بکەنەوە.

شایانی ئاماژەیە کە بە هۆی ئەوەی کە کامەرانی پوور کادری ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە هەمان کاتدا لە دوای چوون بۆ وڵاتی ئاڵمانیش چالاکییە سیاسییەکانی خۆی بە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وەلا نەناون و بەردەوامە و یەکێک لە بەرپرسانی سەرەکی هەواڵدەریی ژینگەپارێزی (ژینگەوان)ـە، ڕادەست کردنەوەی ناوبراو بەواتای کەوتنە مەترسی ژیانی ناوبراوە.

ڕادەست کردنەوەی چالاکانی سیاسی تا ڕادەیەک لە وڵاتانی ئوروپایی بۆتە نەریت و هەر ساڵ ئەو مەترسییە لەسەر یەک دوو کەس سەرهەڵدەدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو٥٨ گوندی شارستانی “سونقۆر” ئاوی خواردنەوەی پاکیان نییە
بابەتی دواتربەسیجییەکان بە دژی ڕێککەوتتنامە نوێیەکانی ئێران هەڵویستیان گرت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان