پرسەکانی تایبەت بە سەربەخۆیی کوردستان لە نێوان دژبەران و لایەنگرانیدا، بەردەوامن. تا ئێستا لایەنە ئیسلامییەکان و بەشێکی گەورە لە یەکێتی نیشتمانی، بە هۆی نەبوونی مووچە و بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووری هەرێم، حاشا لە سەربەخۆیی دەکەن و بە بڕیارێکی هەڵەی دەزانن و تەنانەت نازم دەباغ لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا نووسی: زونی سەوز، پێ ملی ئەو بڕیارە هەڵە نابێ با ئەوان بۆ هەەولێر سەربەخۆیی ڕابگەیێنن. بەڵام بازرزانی دەڵێ، بە تەنیاش بمێنمەوە دەست بەرداری سەربەخۆیی نابم.
له ڕێ و ڕەسمی ده‌رچونی خولی 19ی كادرەکانی ئه‌كادیمیای پارتی دێموکراتی کوردستاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نوسسازی به‌رده‌م كوردستانی ورووژاند و هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌یانه‌وه ڕاگەیاند.
“مه‌سعود بارزانی” له‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به ”پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان” كرد‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه مافێكی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌و هێنانە بەرباسی ئه‌و مافه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌رگیز بۆ موزایه‌ده نیه.
بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ” سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر ئه‌وه نیه كاردانه‌وه یان موزایه‌ده بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر ڕقم له موزایه‌ده‌یه”.
بارزانی گوتی: “به‌ڵام له‌دوای ئه‌م هه‌موو قوربانیدانه، دایكێ منداڵی شه‌هید ده‌بێت، له‌به‌رچی؟”.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته حیزبیانه‌شه‌وه كه به‌هۆكاری حیزبایه‌تی ته‌سك، له‌دژی مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، بارزانی گوتی: ” سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌سانێك هه‌بن، ڕژدی ئه‌وه‌نده دڵی كوێر كردبن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌رده‌ستی كه‌سێك ده‌بێت، دژایه‌تی بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” با سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌رده‌ستی منداڵێك بێت من ئاماده‌م ده‌ستی ماچ بكه‌م”.