مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیه‌ ده‌كات

0
783

ڕۆژی كورد :
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ٢٨ی نوامبر ڕیزدار مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئانكارا پێته‌ختی وڵاتی توركیه‌ و له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

دوابه‌دوای هاتنه‌ سه‌ركاری كابینه‌ی نۆهه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆر به‌ خێرایی بانگهێشتی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ بۆ سه‌ردانیان بۆ وڵاته‌كه‌ی و تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ٢٨ی نوامبر مه‌سروو بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی گه‌یشتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئانكارا پێته‌ختی وڵاتی توركیه‌ و له‌ لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ فه‌رمیی پێشوازییان لێكرا و بڕیار وایه‌ له‌و‌ كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتنانه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیه‌ و ڕۆڵی گرینگی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیری باری ئه‌منی ناوچه‌كه‌ بخرێته‌ به‌رباس و تاوتوێ بكرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگه‌شت و سه‌ردانی راوێژكار و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ پاریس و وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبری
بابەتی دواترئاگر تێبه‌ردانی باڵویزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ نه‌جه‌ف و به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.