Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ مافی مرۆڤ محەممەدئەمین ئاگووشی، لێوی خۆی درووە و بۆ جارێکی تر مانی لە خواردن...

محەممەدئەمین ئاگووشی، لێوی خۆی درووە و بۆ جارێکی تر مانی لە خواردن گرتووە

0
1253

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، دوای ئەوەی کە محەممەد ئاگووشی، زیندانیی سیاسیی کورد داوای مۆڵەتی سەردان و مەرەخەستی کردووە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی تەورێز دەستیان کردووە بە بێ ڕێزی کردن و جوێن پێدان و تووندوتیژی بەو زیندانیە سیاسییە کوردە و ئەویش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆی، لێوەکانی درووەو و مانی لە خواردن گرتووە.
حەوتوویەك لەوەپێش حەمەدەمین ئاگووشی داوای مەرەخەسیی لە بەرپرسانی زیندان كردبوو، بەڵام سەرەڕای پێنەدانی مەرەخەسی بێڕیزی و سووكایەتییان پێكردبوو، ناوبراویش سەبارەت بەو ڕەفتارە نامرۆیانە دەمی دووریوە و مانی لە خواردن گرتوە.
ئەو زیندانیە سیاسییە و مامۆستای خانەنەنیشن کراوە کوردە، ماوەی یەک حەوتوویە لێوەکانی خۆی درووە و دوای ئەوەش بەرپرسانی زیندان ڕایانگواستووە بۆ قەرەنتینەی بەندی تایبەتیی ڕوحانیەتی ئەو بەندیخانەیە.

محەممەدئەمین ئاگووشی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٨٦ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەرێمی كوردستان دەسبەسەر كرا. ناوبرا سەرەتا حوكمی ئێعدام لە ڕێگەی تیربارانی بەسەردا سەپا. حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە دیوانی بەرزی وڵاتدا و پاش تێهەڵچوونەوە بۆ ١٠ ساڵ زیندان لە دوورخراوەیی داشکا.
به‌ند کراوی کورد، محەممەدئەمین ئاگووشی کە بە تۆمەتى ئەمنیەتیی بە 10 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانى زاهیدان حوکم دراوه‌، دوای ڕاگواستنی له‌ به‌ندیخانه‌وه‌ی ورمێ وه‌ بۆ زاهیدان، لە مافی چاوپێکەوتن له‌ گه‌ڵ بنەماڵەکەى بێبەش بووە.
ئەم زیندانییە دوای تێپەڕکرانى 4 ساڵ زیندانیش، چەندین جار داواى لە کاربەدەستانى پێوەندیدار کردبوو کە چاوى بە بنەماڵەکەى بکەوێ، بەڵام لە لایەن دادستانى پارێزگاى ورمێ وە هیچ وەڵامێکى پێ نەدرابۆوە، هەر بۆیە ساڵی ٢٠١٢ش مانی لە خواردن گرت و
بەدواى مانگرتنى محەممەدئەمین ئاگووشی سەبارەت بە داواکردنى مەرەخەسی لە دادستانى پارێزگاى ورمێ، کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی زاهیدان ناوبراویان بۆ ژووری تاکه‌که‌سی راگواستبوو.
ئاگووشی پاش تێپەڕکرانى 7 مانگ لە ژوورى تاکەکەسیی زیندانى ورمێ و پاش دادگایی کردن لە لقی 2ى دادگاى نیزامى مەحکووم بە ئێعدام لە رێگەى تیربارانکردنه‌وه‌ کرا. حوکمى محەممەدئەمین ئاگووشی لە لقی 31ى دیوانى بەرزى وڵات وەک خۆى تەئید کرایەوە بەڵام دووبارە پەروەندى ناوبراو وەگەڕ خرایەوەو، دوای ناردنى بۆ لقی یەکى دادگاى نیزامى، ناوبراو لەگەڵ ئەم دوو کەسەى دیکە هەرکام بە 10 ساڵ زیندان و دوورخانەوە بۆ زیندانى زاهیدان حوکم دران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووقارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێران، بەردەوامە
بابەتی دواترعەلی موتەهەری: ئوباما بۆ ئێران دەرفەتێک بوو کە دووبارە نابێتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان