بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی هەڵۆی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی مارسی 2016ی زایینی به‌رامبه‌ر به 20ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1394ی هه‌تاوی، بۆ ماوەی نزیک بە 15 خوله‌ك، ماڵپه‌ڕی هەڵۆی کوردستان، كه‌وته به‌ر هێرشی ئەرتەشی سایبێری کۆماری ئیسلامی ئێران و سروودی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر دانرا.
شایانی ئاماژەیە کە ئەم هێڕشە تەنیا ماڵپەڕەکەی نەگرتەوە و لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی هەڵۆی کوردستانیش بۆ چه‌ند ساتێك كه‌وته به‌ر په‌لاماری هەکێرەکان.
بە پێی لێدوانی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی هەڵۆی کوردستان، به‌پێی ئاماری بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه دیاره چه‌ند بابه‌تێك سڕاونه‌ته‌وه‌و له بابه‌ته‌كانی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكیش چه‌ند بابه‌تێك دیار نه‌ماون.
هەڵۆ جانانی، بەڕێوەبەڕی ماڵپەڕی هەڵۆی کوردستان لەو بارەوە دەڵێ: کەس یان کەسانێکی نەناسراو كه به‌رگریان له كۆماری ئیسلامی‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی ده‌كرد، چەند ڕۆژێک بووە کە هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هەڵۆی کوردستان کردووە تا ئەوەی کە ئەمڕۆ توانیویانە ماڵپەڕەکە بۆ ماوەیەک ڕاگرن و هاکی بکەن.
شایانی ئاماژەیە کە ماڵپەڕی هەڵۆی کوردستان، ماڵپەڕێکی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـە.