مرۆڤایەتی: بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “ڕۆژی کورد” چالاکوانی سیاسی کوردی باکوور کوردستان “حەمدین دێمیرکان”ئەوڕۆ لە زیندان ئازاد کرا.
ناوبراو سی ساڵ و سێ مانگ پێش بە تۆمەتی کورد بوون لەلایان دادگای شاری دیاربەکری باکووری کوردستان حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاو تا ئەوڕۆ لە زیندان خۆڕاگرانە بەرگری لە کەرامەتی خۆی و نەتەوەکەی کردووە.