خوێنەری هێژا:
بابەتی بەردەستت، وتووێژێکە لەمەڕ (مافی کورد لە یاسای بنەڕەتیی ئێران‌دا) کە ڕێکەوتی ١٩و ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بە میوانداریی (ئەسعەد “کاردۆ” ئەحمەدی)، چالاکی سیاسی و بە پێشکەشکاریی، (هێدی کامەرانی پوور)، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕاوێژ، ئەنجام دراوە.
ڕاوێژ: یاسای بنەڕەتیی ئێران لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟ بنەما و بناغەی یاسای بنەڕەتیی ڕژیمی ئێران چییە؟
ئەحمەدی: بناغە و پایه‌ی یاسای بنەڕه‌تی به پێی به‌نده نوسراوه‌كانی خۆی له شیعەی دوازده ئیمامی وه‌رگیراوە به‌ڵام ته‌نانه‌ت خاڵه باسكراوەکانی یاسای بنه‌ڕه‌تی هەمووو به‌نده‌كانی شیعه‌شی بردۆه‌ته ژێر پرسیار، به‌تایبه‌ت له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه بۆ زۆربه‌ی به‌نده‌كان مەرج و ئه‌گه‌ری داناوه . هەمووو ئه‌و یاسادانه‌رانه‌ی كه ده‌ستییان له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا هه‌بووه به جوڕێک پابه‌ند بوون به‌و سیسته‌مه‌وه كه به ناوی شیعه‌ی دوازده ئیمامی حوكم ده‌كه‌ن.
ڕاوێژ: بە پێوەرە دێموکراتیکەکان، ئەو یاسایە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەحمەدی: كاتێك كه له کۆتایی هەموو به‌نده‌كاندا شه‌رتێك دانراوه و بهسراوهوهتهوه به ئه‌گه‌ری ده‌سه‌ڵاتداربوونی یاسا، ئەوە هەمووو پێوه‌ڕێکی دیموکراتیكی تێدا جارانی سفر ده‌بێت . بۆ نمونه كاتێك ده‌ڵی پێكهێنانی حیزب و ئه‌نجومه‌ن ازاده به‌و مه‌رجه‌ی كه له چوارچێوه‌ی یاسا ده‌رنه‌چێت و دژی ئیسلام نه‌بێت یان
یاسا ڕێگای پێ بدا، لێره‌دا پێوه‌ری دیموکراتیك مانای نامێنێت. له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌نده‌كاندا ئه‌م ئه‌مما و ئه‌گه‌ره بۆ بیانوو گرتنه له ڕاپه‌راندنی خاڵه دیموکراتیكه‌كانی وه‌ك ازادی ڕاگه‌یاندن و دانانی سازمان و ڕێکخراو به فكر و بیری دژبەر و جیاوازه‌وه. پێوه‌ری دیموکراتیك له ناخی هەموو به‌ند و ئه‌سڵێكی یاسای بنەڕەتیدا سنووری بو دانراوه، به جوڕێک سه‌ری رێسهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بو ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ڕاستای مانه‌وه‌ی نیزام دان.
ڕاوێژ: زۆرێک پێیان وایە ئەو یاسای بنەڕەتیە ئێستە لە ئێران کاری پێ دەکرێت هەمان یاسای حکوومەتی ڕەزاشایە کە لە سییەکانی سەدەی ڕابردوودا نووسرا ئەمە تا چەند ڕاستە و بۆ چوونتان لەسەر ئەو بابەتە چیە؟
ئەحمەدی: به بڕوای من جیاوازییەکی ئه‌وتۆی نییه. هه‌ر دوو یاساكه پێداگری له سه‌ر بنەمای ڕەوایی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ ده‌كه‌ن و له هه‌ردوو حاڵه‌تدا مانه‌وه‌ی دیكتاتوڕێک به اسانی به‌دی ده‌كرێت. سیسته‌می سیاسیی ئێستا مانه‌وه‌ی نیزامی له ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی هەموو بڕگه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگاوه بگره تا تاك به‌تاكی هاووڵاتییان كردووه به امانج. له سه‌رده‌می په‌هله‌ویشدا هه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به بنه‌مای ڕەوا و زاڵ داده‌نرا به‌و جیاوازییه‌وه كه ئه‌و به‌ناوی ئیسلامیەوه نه‌یده‌كرد، ئه‌م به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌یكات. له‌سه‌ر هەموو مافه سیاسییه‌كان، امانجی هه‌ردووکیان یه‌كه. له سه‌ر مافی جیاوازی مه‌زهه‌بیش هه‌ر وه‌ك یه‌ك بناغه‌یان داناوه.
ڕاوێژ: ئەو بنەمایانەی کە یاسای بنەڕەتی وڵاتانی لە سەر دەنووسرێت چین؟ ئەم بنەمایانە لە ئێران دا ڕەچاو کراوە؟ ئەگەر کراوە چۆن ئەگەر نەشکراوە چۆن؟
ئەحمەدی: یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه كه یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ده‌نوسرێ ڕه‌چاوكردنی جیاوازییه ئیتنیكی و قه‌ومی و ایینییهكانه كه له یاسای بنەڕەتیی ئێران‌دا به هێنانی ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێران و ئومه‌تی ئیسلامی ئه‌و خاڵە كه یه‌كێكه له پێوه‌ره دیموكراتیكه‌كان كه له ڕاستای دابین كردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و اینیی و كه‌لتورییه‌كانی خه‌ڵكه، پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
یه‌كێكی تر له بنه‌ماکان، خواست و ویسته ابووری و كومه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه كه له یاسای بنەڕەتی ئێران‌دا به دانانی ده‌یان به‌ندو ته‌ك ماده‌و ته‌بسه‌ره، ئەنجامو سوده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زانه‌ی کۆماری ئیسلامی. سەبارەت به پرسە ابورییه‌کان، له یاسای بنەڕەتییدا هەموو شتێك به قازانجی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ داڕێشتراوە و هەمووو ئه‌و پارامیترانه‌ی كه خه‌ڵك به‌شدار دەکات یان به شێوه‌یەک لە شێوەکان زۆرینه‌ی كومه‌ڵگا له به‌رهه‌مه ابورییه‌کان و له مافه بازرگانییەكان به‌شدار دەکات، به‌سراوه‌ته‌وه به ئه‌مما و ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات. بۆیه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسایه‌كی دیموکراتیك بەتەواوی له گه‌ڵ یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی‌دا، ناته‌بایه.
ڕاوێژ: لە هەموو بڕگەو بابەتەکانی یاسای ئێران‌دا بڕگەی کۆتایی ئەوەیە بە گوێرەی بیر و ڕای حاکم حوکمەکە دەگوڕدرێت ، ئەمە چی دەگەیەنێت ایا یاسا دەبێت ڕێگا بهێڵێتەوە بۆ حاکم یا نە ئەمە خواستی مەلایانەیە بۆ دەسکراوەیی خۆیان؟
ئەحمەدی: ڕێک ئه‌وه‌یه كه یاسای بنەڕەتی ده‌یهه‌وی ئه‌و خواسته مه‌لایانه‌یه بۆ خۆی دابین بكات، له حاڵێكدا بۆ نمونه یاسای بنەڕەتی خۆی له به‌ندی یه‌كه‌مه‌وه به هه‌ڵه‌یەکی عه‌مه‌لی وه‌ك ناوی نەتەوەی ئێران و کۆماری ئیسلامی و ئینقلابی ئیسلامی ده‌ست پێ ده‌كات كه هیچكام له‌مانه پێوه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه‌و دروستی‌یان نیه كردویانه به یاسای نه‌گۆڕ كه ئه‌و یاسا نه‌گۆڕانه له ڕێگای ئه‌و ئه‌مما و ئه‌گه‌رانه‌ی کۆتایی به‌نده‌كانه‌وه ده‌سه‌پێندرێت. له به‌نده‌كاندا هەموو ازادییه‌ك دراوه و له کۆتایی به‌نده‌كانه شه‌رت دانراوه كه شهرتهكه هەموو به‌نده‌كه پوچه‌ڵ دەکاته‌وه. هەموو ئه‌و شتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای به‌نده‌کانه‌وه باس ده‌كرێت دیموکراتیكه به‌ڵام له نیوه‌ی دووهه‌مدا مه‌رجێك داده‌نرێ كه نیزام-میحوه‌رو مه‌لا-میحوه‌ره، ئه‌مه‌یه كه پێی ده‌ڵێن هەموو شتێ بۆخۆم و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆم.
ڕاوێژ: ایا یاسای بنەڕەتی ئیران ڕەوایە و شەرعیەتی هەیە؟، ڕەوایەتی خۆی لە کوێوە وەرگرتوە ئەڵبەت لێرەدا مەبەست دیموکراتیک بوونی نیە چ ئورگان یا لایەنێک ڕەوایەتی داوە بە یاسای ئێران؟ ایا ئەو لایەنەی ڕەوایەتی پێ داوە خۆی ڕەوایەتی هەیە؟ دیسان ایا ئەگەر لە ڕوانگەی دیموکراسیەوە سەیری بکەین یاسای بنەڕەتی ئێران ڕەوایەتی هەیە؟دەکرێت شی بکەنەوە.
ئەحمەدی: ڕەوایی، خۆی پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. له به‌رچاوگرتنی هەموو ئه‌و ئه‌سڵانه‌ی كه له یاسای بنەڕەتیدا هه‌یه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی اكادیمی و زانستییانەی ئه‌و به‌ندانه و به‌راورد كردنی به پێناسه‌ی ره‌وایی، ده‌یسه‌لمێنێت نه‌ك هه‌ر یاسای بنەڕەتی ئێران ڕەوا نییه بەڵکوو ئه‌و سیسته‌مه‌ش كه یاسای بنەڕەتی ئێرانی كردووه به ده‌سه‌ڵاتی زاڵ ره‌وایی نییه و هیچ مه شروعییهتێكی له خەڵک و كومه‌ڵگاو یاسای دیموکراتیك كه مافه بنەڕەتییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ دابین ده‌كا وه‌رنه‌گرتووه. كاتێك هەموو ازادییه‌ك به‌سراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دژی دین نه‌بێت و ئه‌گه‌ر دژی ئیسلام‌و یاسای دانراوی کۆماری ئیسلامی كه بناغه‌كەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانه‌وه‌و نه‌گۆڕینی سیسته‌می زاڵ، ئیتر باس كردن له ڕەوایی شتێكی دوور له تێگەیشتنە. ئه‌و لایەنانهش كه ڕەوایهتییان پێداوه ئه‌گه‌ر مافه سییاسی و ابورییهکانی خه‌ڵكیان ره‌چاو كردبایه . ئه‌گه‌ر كه‌لتورو نورمه كومه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانییان له به‌ر چاو گرتبا ئه‌گه‌ر اینه جیاوازه‌كانییان رێز لێ گرتبا ره‌واییان پێ نهدهداو له حاڵێكیشدا ئه‌م لایه‌نانه هەموو ئه‌م نۆرم و خاڵه گرنگه كاریگه‌ره‌کانی كۆمه‌ڵگای له‌به‌ر چاو نییه ده‌بێ خۆیان چ ڕهواییهكییان هه‌بێت؟ به گشتی یاسای بنەڕەتی پڕه له سنووری نادیموکراتیك كه هەمووی پێشێل كردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه له ئێران بۆیه هه‌م له له‌گه‌ڵ پێوه‌ری دیموکراتیك ناته‌بایه. هه‌م له‌گه‌ڵ خواست و ویستی ازادیخوازانهی چین و توێژه جێاوازه‌كانی خەڵک.
ڕاوێژ: بەپێی یاسای ئێران، کوردیش بەشێکە لە ئێران، مافەکانی کورد وەک کەمینەیەکی سیاسی، لە یاسای بنەڕەتیی ئێران‌دا چیە؟
ئەحمەدی: له یاسای بنەڕەتیی ئێران‌دا ناوی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه نه‌هاتووه. ئه‌وه‌ی كه ناوی كورد وه‌ك قه‌وم هاتووە خۆی سته‌مێكی ڕیشه‌ییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد به‌ر له هەموو شتێك ئه‌و پێوه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌و دروست كردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه كه بریتین له زمان و خاک و خه‌ڵك و كه‌لتوری تایبه‌ت. بۆیه ئه‌مه سته‌مێكی ریشه‌ییه كه به قه‌وم ناو براوه. دوای ئه‌وه‌ش کاتێك كه له یاسای بنەڕەتیدا كورد به‌شێكه له ئێران، هەموو ئه‌و هەڵاواردنانەی كه به بیانوی جۆربه‌جۆر له كورد ده‌کرێ بنەماكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چی؟ به دڵنیاییەوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازییه‌كی دیار و گرنگ كه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یزانن به ڵام باسی ناكه‌ن. به‌ڵام مافه‌كانی كورد برییتین له و مافه سییاسی و كومهڵایهتییانهی كه هەموو تاكێكی كومه‌ڵگای دیموكراتیك هه‌یه‌تی و مافی هه‌یه داوای بكات و بۆی دابینی بكه‌ن، به‌ڵام به هیچ شێوازێك له یاسای بنەڕەتی ئێران‌دا مافه‌كانی كورد نه‌خراوه‌ته به‌رچاوو نه ده‌رفه‌ت به‌كه‌سیش ده‌درێ باسی بكات و پارێزگاری لێ بكات. سیسته‌می زاڵ هەموو به‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار به مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خستوه‌ته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خواست و ویسته ناڕەواكانی خۆی و كوردیش یه‌كێكه له و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییانه كه كه‌وتوه‌ته به‌ر شاڵاوی ئه‌م ڕاماڵینانهی كه مافی نه‌ته‌وه‌كانی كردوه‌ته ئامانج.
ڕاوێژ: ئەو هەڵاواردنەی کە لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدایە، پێشتر لە ڕژیمی شاهەنشاهیشدا بە شێوازی تر هەبووە، بنەمای ئەو هەڵاواردنە دوابەدوای یەکەنا لەسەر کورد و نەتەوەکانی تر بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
ئەحمەدی: به‌ر له هەموو شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێشكی دوگم و بیر كردنه‌وه‌ی داخراوی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه كانی ئێران. سیسته‌می كومه‌ڵایه‌تی ئێران له ڕاستیدا به به‌راورد كردنی له گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتوه کان كه مافی تاك و كومه‌ڵ و كه‌مینه جیاوازه‌كان له زه‌ینییه‌تی مافی سیاسییاندا هه‌زم بووه، زۆر زۆر دواكه‌وتووه. هه‌زم بونی ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه پێكهێنه‌ره‌كانی ئێران مافی ئه‌وەیان هه‌یه كه مافی چاره‌نووسی خۆیان دابین بكه‌ن، پێویستی به په‌روه‌رده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به هێزه كه پێویستی به كات و چالاكییه‌كی زۆره كه به‌داخه‌وه له ئێران‌دا هێنده به‌ربه‌ستی زۆره كه پێویست به قوربانی زۆر دەکات تا کراوەیی بكرێت به مه‌له‌كه‌ی زه‌ینی دەسەڵاتداران.
ڕاوێژ: ئەو یاسایەی لە ئیران بەردەست و بەسەر کوردیش‌دا جێبەجێ دەکرێت کورد چ وەک تاک و چ وەک نەتەوە هیچ ڕۆڵێکی لە دانانی ئەو یاسایە نەبوە ئەمە تا چەند درووستە ؟ کە خۆیدا شتی وا دەبێت کە یاسایەک لایەنێک بە کەیفی خۆی و کە بەرژەەندی ایینی و نەتەوەیی خۆیدا دایبنێت دواتر بیسەپێنێت؟ تکایە ڕای بەڕێزتان لەو بوارەدا.
ئەحمەدی: به‌ر له هەموو شتێك یاسای بنەڕەتی وڵات ده‌بێ هه‌ڵقوڵاوی ویست و داخوازی گه‌ل و خه‌ڵكی وڵات و دانیشتوانی بێت كه له ڕێگای نوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانی خۆیانه‌وه بویان دابین ده‌كرێت و له ئه‌گه‌ری هه‌ر بهرپێشێل كردنێكدا نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خەڵک مافی خۆیه‌تی به‌رگری له ویسته كانی خەڵک بكات، به‌ڵام له ئێران‌دا بۆ خەڵک به گشتی واته بۆ هەموو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌م خاڵه له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه، به‌ڵام لە هەمبەر پرسەی كورد سته‌مه‌كه دووقاته. كورد نه دەوری له دانانیدا هەبووه‌و نه له سه‌ره‌تای شۆڕشیشه‌وه دانی پێداناوه‌و قه‌بووڵی بووه و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی به بهڵگهرهت كردوه‌تە و به هەموو شێوه‌یه‌ك سه‌لماندویه‌تی ئه‌و یاسایه نه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی دایه و نه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورددایه‌و هه‌ر بۆیه قەبووڵ كردن یان به شێوازێك به‌رگری كردن له یاسای بنەڕەتی ئێران ده‌چێته خانه‌ی هاوكاری كردنی سته‌می تاك و كومه‌ڵ و ڕه‌وا نییه.
ڕاوێژ: بە سرنج‌دان بە ڕابردوو و ئێستا و جۆری دونیا بینی و جیاوازی بەرژەوەندی نەتەوەیی و ایینی و زۆر شتی تر دەکرێت هیوادار بین لە داهاتوو دا بتوانرێت یاسایەک ڕێکبخرێت کە هەردوولا لە سەری کۆک بن یاڤنە خەیاڵێکی خۆشبینانەیە و ئەو دوو نەتەوە جیاوازی زۆریان هەیە و هەر کام بە ڕێگەی خۆی بە باشتر دەزانن؟
ئەحمەدی: ٣٧ سال و ده خولی پارلمان و چه‌ند خولی سه‌رۆك کۆماری، هه‌ر كام به شێوه‌یه‌ك له م ٣٧ ساڵه‌دا هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له ئه‌وپه‌ری توانایی خۆیاندا تاقه جارێك باسی مافی سیاسی كوردی‌یان به‌و شێوه ڕه‌وایه‌ی كه كورد ده‌یهه‌وێ نه كردووه‌و نه مافیان به‌كه‌س داوه باسیشی بكات. له ناخی مێشكی كاربه‌ده‌ستانی تارانداو له ناخی مێشكی بناغه‌دانه‌رانی یاسای بنەڕەتیدا، ته‌نیا یه‌ك خاڵ گرنگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یاسای بنەڕەتی، پاڕاستنی نیزام له ئه‌وله‌وییه‌تدا دابنێت و ده‌ست بو ئه‌و شتانه نه‌بات كه به‌رژه‌وه‌ندیی نیزام ده‌خه‌نه مەترسییەوە، تاران هەموو كات كوردی به مه‌ترسی بو سه‌ر خۆی زانیوه و تا له سه‌ركار بوونی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه، هیچ هومێدێك به دی ناكرێت كه گه‌لی كورد پشتی پێ ببه‌ستێ . قسه‌كردن له ئاسستێكی زۆر بچو‌وكدا سه‌باره‌ت به مافی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه به یاسای بنەڕەتی بهرپەرچ دراوه‌ته‌وه‌و هیچ لایه‌نێكی كوردی ناو په‌رله‌مانیش توانای به‌رگری کردن لێی نه‌بووه.
ڕاوێژ: لێرەدا چەن خاڵ گرینگە بۆ بەرچاڕوونی هیچ خاڵی هاوبەش هەیە لە نێوان کورد و فارس دا تا بتوانین لە ژێر کیانێکی سیاسی یەکگرتوو کۆ بکرێنەوە یا نە؟ تکایە شرۆڤەی بەڕێزتان و هەر وەها اماژەیەکیش بە خاڵە هاوبەش و هەروەها پێکناکۆکەکانیان بکەن؟
ئەحمەدی: لەمەڕ خاڵی هاوبه‌شه‌وه من هیچ شك نابه‌م. ئێمه كوردین ئه‌وان نین، ئێمه فه‌رهه‌نگ و مه‌زهه‌ب و نەریتمان له‌گه‌ڵ ئەوان ناته‌بایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هەموو جیاوازییه‌ی كه هه‌مانە كورد له م ٣٧ ساڵه‌دا ده‌ستی ئاشتیخوازی درێژ بووه به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی فارس به شه‌ڕ و تیرۆر به‌رپرچی داوه‌ته‌وه. بەڵام خاڵی پێك ناكۆكمان زۆره كه گرینگترییان هه‌ستی ده‌سه‌ڵات خوازیی ڕه‌های ئه‌وانه كه ئێمه‌ی خستوه‌ته هه‌ڵبژاردنێكی سه‌خته‌وه. یاسای بنەڕەتی ئه‌یه‌وی به هەموو شێوازێك خواستی سیسته‌م قەبوڵ بكرێت كه هیچ بنه‌ماو ڕێسایه‌كی له ڕاستای دابین كردنی مافی كورددا نییه.
ڕاوێژ: ئەسڵی 15 و 19 ی یاسای بنەڕەتی ئێران چیە باسی چی دەکات ایا سوونگەیەکە بۆ بینینی مافی کورد لەوێوە یا نە ؟ تکایە زیاتر شی بکەنەوە
ئەحمەدی: ئه‌سڵی پازده كه باس له خه‌ت و زمانی ڕه‌سمی فارسی ده‌كات و باس له مافی نووسین به خه‌ت و زمانه‌كانی تر ته‌نیا وه‌كو خۆجێی و قه‌ومی ده‌كات. كه ئه‌مه وه‌ك له پرسیارێکی پێشوودا وتم یه‌كه‌م هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورده وه‌ك نەتەوە و ته‌زریقی فه‌رهه‌نگی و توانه‌وه‌ی كورده له ناو یاسایەکی سه‌پێندراودا. ئه‌گه‌ر كورد دڵ به‌و یاسایه خۆش كات، واتا ده‌ستی له نه‌ته‌وه بوونی خۆی كه مێژوییه‌كی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌یه هه‌ڵگرتوه. بۆیه هیچ سۆنگه‌یه‌ك له‌م خاڵه‌دا نابینرێت كه وه‌ك مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پشتی پێبه‌ستی.
لەمەڕ خاڵی نۆزده كه ده‌ڵێ خه‌ڵكی ئێران له هه‌ر قه‌وم و قه‌بیله‌یه‌ك بن مافی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه، ئه‌مه ته‌نها تهبلیغاتێكی نووسراوی سه‌ر كاغه‌زه، به سه‌دان زیندانی و شه‌هیدمان دا ته‌نیا له پێناوی داوای ماف كردن‌دا، ئه‌مه كوێی مافی وه‌ك یه‌كی كورده كه له‌یاسای بنەڕەتیدا ده‌هۆڵی بو لێده‌ده‌ن.
دوایه‌ش قه‌بوڵكردن و بچوك كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك تا ئاستی قه‌بیله‌و قه‌وم كویی جێگای ئومێده كه كورد دڵی پێ خوش بکات.
ڕاوێژ: لە یاسای کۆماری ئیسلامی‌دا سێدارە هەیە، بەڵام امارەکان نیشان دەدەن بەشی کورد و کەمینە نەتەوەییەکان زیاترە، ایا ئەوە هەر بە هۆی مافخوازیەوەیە؟
ئەحمەدی: جگه له مافخوازی، كورد هیچی تری نیه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ماف خوازیش هەموو شتێكه. سێداره‌و كوشتن و بڕین و له چاڵ نان و كوشتنه‌كانی خاڵخالی كه ئه‌گه‌ر یاسای بنەڕەتی خۆیان جێ به جێ بكه‌ن به پێی ئه‌سڵی ٣٥ ده‌بوایه خاڵخاڵی نه‌ك هه‌ر خۆی بەڵکوو سه‌دان كه‌سیتر حوكمی قه‌ساسی به‌سه‌ردا بسهپێندرابا. به‌ڵام كێ توانیوێتی بڵێ ناحه‌قه؟. كام نوێنه‌ر له داهاتووی سیسته‌مدا ده‌توانێ بڵێ ئه‌سڵی ٣٥ جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ بکوژەکانی ٦٧ و سه‌ره‌تای ئینقلاب. كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆی ئه‌مانه ده‌زانێت و کۆماری ئیسلامیش كوردی ناسیوه بۆیه له ئێران له هه‌ر كوێ باسی ماف ده‌كه‌ی سه‌ره‌تا به بوختان و دواتر به به‌رنامه‌یه‌كی فۆرماڵیته ته‌نیا ڕێگای مانه‌وه‌ی خۆیان له سێدارەئیدام و كوشتنی لایه‌نی كوردیدا ده‌بیننەوە، هیچ به‌ربه‌ستێكیش بۆ هەموو ڕه‌وته فكرییه‌كانی ئێرانه‌وه ناتوانن بڵێن نابێت. ئیتر له‌م سوێنگه‌ی سازانه‌وه هیچ گوڵێك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رهه‌م نایه‌ت و مافخوازیش به دڵنییاییه‌وه به‌شێكه له ناسنامه‌ی كورد له ئێران، به كوشتن و بڕین كۆتایی نایه‌ت و ته‌نیا مافخوازیشه كه له‌گه‌ڵ خوێنی كورد به ده‌ستی یاسای بنەڕەتی و یاسا دانه‌ران و بهرگریكارهكانیەوه و اله بوته‌ی یاری پێ كردندایە.
ڕاوێژ: بودجە و تەرخان کردنی بەشێکی گرنگە لە کاری پارلمان و یاسادانەران و نوێنەرانی پارلمان، لە یاسای ئێران‌دا پێوەری تەرخان کردی بوودجە چیە؟ چۆنە کوردستان و بەلووچستان و عەرەبستانی ناو ئێران اوا دواکەوتوون؟
ئەحمەدی: به‌ر له هەموو شتێك پارلمان هه‌ر كارێك بكات ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رووی خۆی پشتڕاستی بکاتەوە كه ئه‌مه خۆی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه په‌رله‌مان هیچ دەورێکی نه‌ك هه‌ر له دابین كردنی بودجه و دابه‌شكردنیدا وه‌ك ئه‌ركی خۆی نیه بەڵکوو مافی باس كردن و ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شی نییه كه خه‌ت و نیشانی بۆ دیاری ده‌كات. نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كورد و به‌لوچ و عه‌ره‌ب، به‌تایبه‌ت كورد له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاته‌وه مافی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ویستوه كه ئه‌م ماف خوازییه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات هەموو كات هه‌ڵاواردنێك له نێوان ئه‌م نه‌ته‌وانه‌و نه‌ته‌وه‌ی فارس دابنێت و له دابه‌شكردنی بودجه‌دا به هۆكاری بێ بنه‌ما هه‌وڵ بۆ لاوازكردنی بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌شه كه پێویستی به سه‌رمایه‌ی تایبه‌ته و له ڕوانگەهی مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافی تاكیشه‌وه به‌رحه‌ق و ڕه‌وایه بدات و بودجه به‌پێی ئه‌و داتایانه دابه‌ش بكات كه زۆرتر له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ستدا بێت. ئه‌م باڵاده‌ستییه له دابه‌ش كردنی بودجه‌دا تای تەرازوی هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به قازانجی نه‌ته‌وه‌ی فارس ته‌واو ده‌كات و نهتهوهكانیتر چاو له ده‌ست ده‌كات ئه‌مه ئهسڵهكهیه كه له یاسای بنەڕەتییدا به باشی نووسراوه به‌ڵام له كرداردا بڕی هیچ كوێ ناكات.
ڕاوێژ: پێوەری یاسای ئێران ئیسلامی شیعەیە، لە یاسایەکی وادا مافی ژنی کورد و بەتایبەت کوردی سووننە و؛یارسان و ئەهلی حەق و زەردەشتی و بە گشتی کوردە کەمینە ایینیەکان چیە و چۆن دەتوانێ بپارێزرێ؟
ئەحمەدی: كاتێك باس له مافی ژن ده‌كرێت وه‌كو مرۆڤ گرنگ نییه كورد بیت یان سه‌ر به هه‌ر ئاینێكی تر بێت جگه له سوننی. له ئێران‌دا ئیسلامی ده‌سه‌ڵات هەموو ئه‌و به‌ندانه‌ی كه باسی ژنی لێوه ده‌كات له ڕوانگه‌ی ئیسلامی ١٤٠٠ ساڵ له‌وه‌و پێشه. له‌م وڵاته‌دا به‌ر له هەموو شتێك شعووری ژن كراوه‌ته ئامانج. شعوور بنه‌مای هەموو سه‌ركه‌وتنێكی ئینسانه، له یاسای بنەڕەتیدا باس له ئازادی ژن به پێی ئیسلامێك ده‌كات كه له ژێر چاوەدێری پیاودا شعووری ژن ده‌پارێزی ئه‌مه خۆی بێ ڕێزییەکی گه‌وره‌یه لەهەمبەر تواناکان و لێهاتوییه‌كانی ژنه، به جورێك كه هه‌ستی متمانه بە خۆ بوون له ژن وه‌رده‌گرێته‌وه و ژن بو هەموو شتێك ده‌بێت بچێته‌وه سه‌ر قسه‌ی پیاو و ئه‌سڵی پیاوسالاری بكات به بنه‌مای كرداره شه‌خسییه‌كانی خۆی . كه له گه‌ڵ ناخی ده‌گونجێت و نه توانای به‌رده‌وام بونی هه‌یه له هەموو كات و ساتێك‌دا.
ڕاوێژ: چۆنە لە بڕیاری دادگاکانی ئێران زۆربەی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد بە “محارب”، تاوانبار دەکەن، محارب چیە و سزای چیە؟
ئەحمەدی: محارب له ڕوانگه‌ی یاسای ئێران و یاسادانهرانییهوه موفسید فیلئەرز یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دژی خودا چه‌ك هه‌ڵده‌گرن، واته سیسته‌می بنەڕەتی ئێران به هه‌ڵگری په‌یامه‌كانی خوا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئەە دژبەهرانە كه باس له مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن به محارب و دژبەری خودا ناو ده‌به‌ن. ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی سته‌مه به‌نسبه‌ت مافخوازی گه‌لێكه‌وه به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد كه هەموو بنه‌ماكانی داواكاری داوای مافی ڕه‌واو مرۆڤانه‌یه. موحارب لەقەڵەم دان بو ئه‌وه‌یه كه كه‌س نه‌توانێ بەرگری له كه‌س بكات و داوای مافی خۆی له دوای بینینی كوشتارهكانیتر بكات.
ڕاوێژ: جاروبار لە ئێران باس لەوە دەکرێ کە کوردەکان مافی زمانییان هەیە، بۆ نموونە کلاسی زمانی کوردی بە شێوەی ئێن جی ئۆ هەن،یان بڕیارە لە زانکۆی سنە بواری خوێندنی کوردی دابندرێ یان تەنانەت کوترا دوو مامۆستای قوروەیی کتێبیان بۆ پۆلی حەوت و هەشت نووسیوە، بەڕای ئێوە ئەوە دەتوانێ بریتی بێ لە؛پاڕاستنی مافی کەلتووری و زمانیی کورد لە یاسای بنەڕەتیی ئێران‌دا؟
ئەحمەدی: به هیچ شێوازێك ناتوانێ. ئه‌وه ئه‌سڵی ماف نییه. ڕاسته مافی زمانه‌وانی مافێكی به‌رحه‌قه به‌ڵام یه‌كه‌م ئه‌و ئه‌سڵه ده‌بوایه له هەموو كلاسهكاندا له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه ده‌ستی پێ كردبا، دووهه‌م کاتێك تو ته‌وانایی ئه‌وه‌ت نییه له زانكوكاندا زمانی خۆت وەکوو زانست بخوێنی پێی ناڵێن ماف. مافی سیاسی نابێت له چوارچێوه‌ی ته‌نیا خالێكی وه‌ك زماندا كوردت بكرێته‌وه، ٣٧ ساڵه خوێن بو مافی سیاسی ده‌دات به‌ڵام ڕازی بوون به خالێكی وه‌ها كه هیچكام له بنه‌ماكانی گه‌شه‌ی تر كه مافی هەموو تاكێكی كورده چی لێ به‌رهه‌م دێت جگه له یاری كردن به خواست و ویسته‌كانی گه‌لی كورد؟.
ڕاوێژ: کۆماری ئیسلامی و یاساکەی لەسەر سێ بناغەی ئیسلامی شیعی، خومەینیزم، هەناردە کردنی ئینقلاب، دژایەتی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسراییل بەتایبەتی دامەزراوە، ناکۆکی ئەو فاکتەرە بناغەییانەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ مافی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران لە جی دایە؟
ئەحمەدی: ئه‌وه ده‌به‌شی هه‌ره زۆری ده‌چێته خانه‌ی سیاسه‌تی دەرەکی ئێرانه‌وه. بنه‌مای سیاسه‌تی دەرەکی ئێران شه‌ڕ بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر و ئاژاوه نانه‌وه له وڵاتانی تر به مه‌به‌ستی دابین كردنی ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایشی خۆی. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی دژایه‌تی ئیسراییل و ئه‌مریكای نه‌كردبایه به قسه نه‌یده‌توانی ڕای خه‌ڵكی نەخوێندەواری ناوخۆی بۆ خۆی ڕابكێشی و به‌و بیانوانه‌وه مافخوازانی نه‌ته‌وه‌كانی ناوخۆییان پێ سه‌ركوت بكات. مافی گه لی كورد تا ئه‌و ئاستە به سیاسه‌تی دەرەکی ئێرانه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه كه کۆماری ئیسلامی خستوه‌ته گێچهڵیكی گه‌وره‌وه. به هه‌ر پێوه‌رێك كه دهێپێوێت دیسان مافه‌کان له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌وان و كۆماری ئیسلامی ناتوانێ پشتییان تێ بكات و له به‌ر چاوی نه‌گرێت، هەناردەکردنی ئینقلاب بۆ زاڵ كردنی هه‌یمه‌نه‌ی سیستمی خومه‌ینیزم به ناوی ئیسلامه‌وه بوو كه گه‌لی كورد له سه‌ره‌تای ئینقلابه‌وه خومه‌ینیزمی ڕه‌ت كرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت له ڕیفراندومی ٥٨دا به ته‌واوی دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵی ڕاگه‌یاند ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كه خومه‌ینی هەموو به‌ڵێنه‌كانی پێش شۆڕشی له بیر كرد و مافی نه‌ته‌وه‌كان و نه‌ته‌وه‌ی كوردی وه‌ك قه‌وم و قه‌بیله خسته ناو دو خالی ١٥ و ١٩ ی یاسای بنەڕەتی ئێران.
دژایه‌تی كردنی وڵاتان و نیشان دانی ئه‌وه‌ی كه دوژمنی ده‌ره‌كیمان هەیه، ته‌نیا بۆ ڕێكخستنی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و بونیادگه‌رای شیعه به دژی مافخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده‌و له سه‌رووی هەموویانهوه نه‌ته‌وه‌ی كورد.
بۆدواپرسیاری ڕاوێژ: کۆڵبەرانی کورد و زۆر کەسی تری ناوچە سنوورییەکان زۆر جار بەتاوانی بەزاندنی سنوور یان قاچاقێتی دەبنە امانجی تیری تاریکی پاسدار و جاشەکان و دەکوژرێن، یاسای بنەڕەتیی ئێران لەوبارەوە چۆنە؟ ئەو کوشتنانە یاسایین؟
ئەحمەدی: بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد هەموو كێشه‌یه‌ک ده‌توانێ ببێ به كێشه‌ی موحارب. كولبه‌ران له هەموو حاڵه‌تێكدا ئامانجە ناڕه‌واییه‌كانی یاسای بنەڕەتیدا ئه‌گه‌ر لێكوڵینه‌وه‌ی مافخوازانه بكرێت له یاسادانه‌ران له لایه‌ك ده‌بێ یاسای دابه‌ش كردنی بودجه‌و به‌رنامه‌یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پەرەپیدان بكرێن به ئامانجی ڕەخنه و لێیان بكۆڵڕێته‌وه، دووهه‌م ده‌بێ یاسادانه‌ران به بۆنه‌ی دانه‌نانی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی گه‌شه بۆ ناوچه سنوورییه‌كان و سنووردانان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به بڕیاری سوپا و به‌سیج کردنی خەڵکی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تان ده‌كوژن، ته‌نانه‌ت ڕه‌حم به ئاژه‌ڵیش ناكه‌ن یاسایه‌ك كه هیچ به‌رگرییه‌كی تێدا نییه بۆ گیانی هاووڵاتییان ته‌نیا باس له سنووری یاسایی حكومه‌ت ده‌كات و به بێ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی گه‌شه‌ی ئابووری له‌و ناوچانه ته‌نیا تیر و تهركش به‌ڕه‌وا و حه‌ق ده‌زانێت، له كام قاموسدا ده‌كرێت دیفاعی لێ بكرێت و پشتی بگیرێت. به‌داخه‌وه نه بۆ گه‌شه به‌رنامه‌ی هه‌یه نه بو پێش‌گرتن له كوشت و كوشتار و هیچ لایه‌نێكیش له ناوخۆی ئێران نییه كه دان به‌م ڕاستییه شهرمهێنهرانهدا بنێ.